گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ئەنقەرە پێدانى ڤیزاى بە هاوڵاتیانى تورکیا ڕاگرت

2020.10.23 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ئەنقەرە پێدانى ڤیزاى بە هاوڵاتیانى تورکیا ڕاگرت

ناس کورد-

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ڕاگرتنى پێدانى ڤیزاى بە هاوڵاتیانى تورکیا، راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە ئەنقەرە ئاماژە بەوە کراوە (23ى تشرینى یەکەمى 2020)، بەهۆى دەستکەوتنى چەند ڕاپۆرتێک لەبارەى ئەنجامدانى هێرشى تیرۆریستى و هەوڵى ڕفاندنى هاوڵاتیانى ئەمەریکا لەو وڵاتە، پێدانى ڤیزا بە هاوڵاتیانى تورکیا بۆ ماوەیەکى کاتى رادەگیرێت.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە تورکیا چەند راپۆرتێکی باوەڕپێکراوی دەستکەوتووە کە ئەوە دەردەخەن، هەوڵی کاری تیرۆرستی و رفاندنی هاوڵاتیانی ئەمەریکا و کەسانی بیانی لەو وڵاتە لەئارادایە.