ناس کورد-
ڕۆژنامهی “گاردیان”ی بهریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتویهتی: "ههموو ڕۆژێك لهگهڵ مار سهما دهكهم، دواتریش بهدوای شمشاڵدا دهگهڕێم بۆ ئهوهی كۆنتڕۆڵیان بكهم، وتوشیهتی، لهسهر پهتێك لهنێوان كۆمهڵێك باڵهخانهی بهرز گیری خواردووه، كه بهتهنها ناتوانێت بهسهر پهتهكهدا ههنگاو بنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی " گاردیان"ی بەریتانی ( 23ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژە بەوەکراوە: " کازمی لەسەروبەندی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەرنامەیەکی زۆرسادە و ساکار پەیڕەو دەکات کە ئەوەش خۆی دەبێنێتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە و باشترکردنی ئەدای دەزگا ئەمنییەکان".
ئەوەشخراوەتەڕوو، کازمی لەدیدارەکەیدا لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی ئەوەی داوە هەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆی لەحوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت، جەختیشیکردووەتەوە: "ئەو پرسە بەهیچ شێوەیەک قابیلی مشتومڕ نییە."
بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، کازمی لەهەوڵی ئەوەدایە چارەسەرێکی گونجاو بۆ پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران لەعێراقدا بدۆزێتەوە وتووشیەتی: "من لەسەرپەتێک لەنێوان کۆمەڵێک باڵەخانەی بەرز گیرمخواردووە، جاری واش هەیە بەسواری پاسکیڵێکەوە ئەو ڕۆشتنە ئەنجامدەدەم و بەتەنها ناتوانم ئەو کارە بکەم، ڕۆژانە لەگەڵ مارەکاندا سەما دەکەم، بۆیە لە ئێستادا بۆ باڵەبانێک دەگەرێم بتوانم لەڕێگەیەوە مارەکان کۆنتڕۆڵ بکەم".
ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق مەترسی ئەوەی هەیە پێش وادەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا عێراق ببێت بە گۆڕەپانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران".
ڕۆژنامەی گاردیان ئاماژەی بەوەشکردووە: " سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی ئەوەشی داوە کۆنتڕۆڵی ئەو میلیشایانە بکات کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و بەهیچ شێوەیەکیش ڕێگە نادات چەک لەدەرەوی سیستمی ئەمنیی فەرمیی حکومەتدا بوونی هەبێت."
کازمی جەختی لەوە کردووەتەوە: " بێکاری، خراپی خزمەتگوزارییەکان و گەندەڵی وایکردوو ببێت بە پاڵنەر بۆ ئەوەی گەنجانی عێراق لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە هەڵبخەڵترین و بەکاریان بهێنن لە کاری توندڕەویدا".
کازمی ماوەی چەند ڕۆژێکە گەشتێکی فەرمی بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامداوە کە دەیەوێت لەڕێگەیەوە پاڵپشتی دارایی و ئەمنی بۆ وڵاتەکە بەدەست بهێنێت.