ناس کورد-
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران دەڵێت، ئەگەر وڵاتێک داوای چەک لە ئەوان بکات، مەرجی تایبەتی خۆیان هەیە و چەکیش بە هەموو وڵاتێک نافرۆشن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، عەلی ڕەبیعی، وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە دیمانەیەکدا بۆ تەلەفزیۆنی ئێران وتویەتی: "ئێمە لە بنەڕەتدا حەزمان لە چەک نییە و لایەنگری ئاشتین و پێمان وایە کە نابێت ناوچەکەمان ببێتە كۆگای چەک."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "جیهان زانی کە ئەمریکا درۆ دەکات و بۆیە گەمارۆی چەک لە سەر ئێمە درێژ نەکرایەوە" .
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕاشیگەیاند: "ئەگەر هەر وڵاتێک داوای چەک و تەقەمەنی لە ئێران بکات، ئێمە مەرجی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ فرۆشتنی چەک بەم وڵاتانە و دەبێت مەرجی ئەخلاق و بەرپرسیارانە کەڵک وەرگرتن لە چەکەکان ڕچاو بکرێت و هەروەها دەبێت ئەو چەکانە بۆ بەرگری بکڕدرێن نەک بۆ پەلامار دان."
ڕەبیعی باسی لەوەشکردووە، چەکەکانی ئێران بە گوێرەی ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکان و بە لەبەرچاو گرتنی یاسای نێودەوڵەتی دەفرۆشرێت.