ناس کورد-
لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا ئەمڕۆ(هەینی )سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆکی کۆمپانیا بەریتانییەکان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، عێراق پلانی هەیە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا بیانییەکان فراوانتر بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق (هەینی 23ی تشرینی یەکەمی 2020) لەڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە بڵاویکردەوە: "مستەفا کازمی، لە لەندەن لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆکی کۆمپانیا بەریتانییەکان کۆبووەتەوە و لەدیدارەکەدا تاووتوێی دەرفەتی وەبەرهێنانی بۆ ئەو کۆمپانیانە کردووە لە عێراق".
ئاماژەبەوەشکراوە، کازمی جەختیکردووەتەوە لەسەر فەراهەمردنی ژینگەی لەبار لە ڕووی تەندروستی و ئەمنیەوە بۆ ئەو کۆمپانیانەی کە لە ئێستادا لە عێراق کاردەکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کازمی وتوویەتی: " عێراق پلانی هەیە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا بیانییەکان فراوانتر بکات، بەجۆرێک ببێتە مایەی پاڵنانی چەرخی ئابووری عێراق بەرەو پێشەوە وخۆشگوزەرانی بۆگەلەکەی دەستەبەربکات".