گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پەرلەمانى کوردستان داواى ڕونکردنەوە لە وەزارەتى دارایی دەکات

پاش ڕاسپاردنى سەرۆکى نوێى حکومەت دەبێت لەماوەى چەند ڕۆژدا کابینەکەى ڕابگەیەنێت؟

2019.05.06 - 22:12
App store icon Play store icon Play store icon
پاش ڕاسپاردنى سەرۆکى نوێى حکومەت دەبێت لەماوەى چەند ڕۆژدا کابینەکەى ڕابگەیەنێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد – فوئاد عەبدوڵا زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا تێپەڕبووە، تا ئێستا حکومەتى نوێى هەرێم پێکنەهێندراوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت بۆ خاتری دامەزراندنی بناغەیەكی تۆكمە و بەهێز بووە بۆى.   هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمنتارى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتى تایبەت بە ناس کورد-ى ڕاگەیاند: "وەك پارتی كاتی تەواومان داوە بەو حزبانەی كە بە نیازن بەشداربن لە پێکهێنانى حکومەت، هەموو لایەنێك دەزانێت بەركەوتەی لە حكومەتی داهاتودا چەندە و چییە، دواکەوتنى حکومەتیش لە پێناو دامەزراندنی بناغەیەكی تۆكمە و بەهێز بووە بۆ کابینەکە".   "لە پاش ڕاسپاردنى سەرۆکى نوێى حکومەت لەلایەن سەرۆکى هەرێمەوە، ماوەی یاسایی ڕاگەیاندنی كابینەى نوێ 30 ڕۆژ دەبێت، سەرۆكی ڕاسپێردراو سەردانی لایەنەكان دەكات بۆ پێشكەشكردنی ناوی پاڵێوراوانی خۆیان بۆ پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان، بۆیە هیواخوازین دوای تێپەڕبوونى ئەو ماوە دوور درێژە بەسەر هەڵبژاردندا، تەواوبوونى کابینەى نوێ پێش تەواوبونی وادە یاساییەکەى ڕابگەیەندرێت", هێڤیدار ئەحمەد واى وت.   وتیشى، ئەگەر هاتوو لایەنێك دواكەوت لە پێشكەشكردنی ناوی کاندیدەکانى بۆ وەزارەتەكان، ئەوا بێگومان كێشەیەك هەیە لە نێوخۆی ئەو حیزبە خۆیدا.   لەلایەکى دیکەوە لەبارەى مەترسییەکانى فەرمانبەران و مامۆستایان لەبارەى دواکەوتنى مووچەوە، هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئەوەى ڕاگەیاند، سبەی بەدواداچون بۆ ئەو پرسە دەکەن و داوا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن كە ڕونكردنەوەیان بداتێ لەبارەى دواکەوتنى مووچەوە.