گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

500 گۆڕانخواز بەتەمای پۆستن

گۆڕان رەتی دەکاتەوە بەهۆی زۆریی سی ڤی پێشکەشکراو بۆ پۆستەکان توشی کێشەبووبن

2019.03.05 - 15:41
گۆڕان رەتی دەکاتەوە بەهۆی زۆریی سی ڤی پێشکەشکراو بۆ پۆستەکان توشی کێشەبووبن

 ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح ‏

 

پاش ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی لەگەڵ پارتیدا واژۆکرد، لە ئێستاشدا سەدان (سی ڤی) بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکانی ئاڕاستەی گردی زەرگەتە کراوە، بزوتنەوەکەش تا ئێستا هیچ میکانیزمێکی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان دانەناوە.

 

كاروان هاشم ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "زیاتر لە ‏500 (سی ڤی) لە لایەن هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی گۆڕانەوە بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکانی گۆڕان ئاڕاستە کراوە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەکەش، جڤاتی نیشتیمانی بەرزترین دەسەڵاتە، هەر ئەویش بڕیاردەدات ئەو ناوانە چۆن یەكلابکرێنەوە".

 

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بارەی میکانیزمی یەکلاکردنەوەی ناوەکان ئاشکرایکرد: "لە ئایندەیكی نزیكدا ‏جفاتی نیشتیمانی كۆدەبێتەوە بۆ دەستنیشانكردنی میكانیزمێك بۆ یەكلاكردنەوە ئەو (سی ڤی)یانە".

 

هەروەها کاروان هاشم ڕەتیکردەوە لە بارەی پڕکردنەوەی پۆستەکانی گۆڕان لە حکومەتی ئایندەی هەرێم، کێشە لە نێوان هەردوو جڤاتی نیشتیمانی، گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن هەبێت.

 

بزووتنەوەی گۆڕان پۆستە سیادییەکانی جێگری سەرۆكی هەریم و وەزارەتی دارایی لەگەڵ یاریدەدەری ‏سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك بەڕێوبەری گشتی ‏و بریكاری وەزارەتەكان وەردەگرێت.

‏لە 18ی شوبات پارتی و بزووتنەوی گوران، لە پیرمام ریككەوتننامەیەكیان واژووكرد، ‏بە ‏پێی ڕێككەوتنەكە بزووتنەوەی گۆران 12% پۆستەكانی کابینەی نۆی حکومەتی پێدەدرێت، ‏پاش دوو هەفتە پارتی ڕێککەوتنێکی دیکەی لە گەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت واژۆکرد.‏