گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە داوای مانه‌وه‌ی 1500 سه‌ربازی هاوپه‌یمانی دەکات له‌ سوریا

2019.02.19 - 14:31
هەسەدە داوای مانه‌وه‌ی 1500 سه‌ربازی هاوپه‌یمانی دەکات له‌ سوریا

 

ناس کورد-

 فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات داوای مانه‌وه‌ی هێزێكی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی كرد كه‌ ژماره‌یان له‌ نێوان 1000-1500 كه‌س بێت تا  هاوكاریان له‌ جه‌نگدا دژ به‌ داعش وه‌ هیواشی خواست كه‌ ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕابگرێت

مه‌زڵوم كۆبانی كه‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه‌ ده‌كات و به‌شی هه‌ره‌ زۆری له‌ كورد پێكهاتووه‌  و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانه‌وه‌ پشتیوانیان لێده‌كرێت، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گه‌وره‌ ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكی دا وتوووێژیان كرد، به‌ ڕۆژنامەنووسانی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ پاڵپشتی ئاسمانیان هه‌بێت و هێزێكیش له‌سه‌ر زه‌وی تا هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێ پێكه‌وه.‌

هه‌روه‌ها ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسی مه‌كته‌بی دیبلۆماسی بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی-ته‌ڤده‌م داوای له‌ و‌ڵاتانی ئه‌وروپا كرد كه‌  ده‌ست له‌ پشتیوانی كوردانی سوریا هه‌ڵنه‌گرن كاتێك كه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش كۆتایی به‌ڵكهو هێزێكی ئاشتیپارێز بنێرن تا له‌ هه‌ڕشه‌كانی توركیا بیانپارێزێت.

هەروەها وتیشی فه‌ره‌نسا ده‌توانێ پێشنیار بداته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ دروستكردنی هێزێكی ئاشتیپارێز كه‌ فه‌ره‌نسا خۆی به‌شێك بێت لێی و ده‌توانن كه‌ له‌هێرشی ئاسمانی بمانپارێزن.

 له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا ئاڵدار خه‌لیل ئه‌وه‌ی خسته‌ه‌ ڕوو كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا ده‌ست به‌رداریان بن ئه‌وا ناچار ده‌بن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریادا ڕێكه‌وتن بكه‌ن و ته‌واوی سنووره‌كانی ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه‌ تا بیپارێزێت.