گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شمەك و كاڵای توركی لە مۆڵ و ماركێتەكانی سعودیە پێچرانەوە

2020.10.22 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
شمەك و كاڵای توركی لە مۆڵ و ماركێتەكانی سعودیە پێچرانەوە

ناس کورد-

مۆڵ و ماركێتەكانی عەرەبسانی سعودی بەشی هەرە زۆری كاڵا توركییەكانیان لە ڕەفەی نمایشكردن لابرد، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ بانگەوازەكانی بایكۆتكردنی كاڵای توركی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم هەڵمەتە كە ئاژانسەكانی هەواڵ ئەمڕۆ (22ی تشرینی یەكەمی 2020) تیشكیان خستووەتە سەر بەشێكە لەپەرەسەندنی ئەم دوو وڵاتە ئیسلامییە لەسەر پێگە و هەژموون كە لەدوای كوشتنی جەمال خاشوقچییەوە لە 2018 چووەتە دۆخی ئاڵۆزی.

 

هەناردەكارانی توركیا سكاڵای دواخستنی كەل و پەلەكانیان دەكەن لە گومرگ و خاڵە سنورییەكانی سعودیە، لەم میانەیەشدا چەندین بازاڕ و كۆمپانیای گەورەی وڵاتەكە لەچەشنی پاندا و تەمیمی و عەبدوڵڵا عوسێم بایكۆتی شمەك و هاوردەی توركیایان راگەیاندووە.

 

بەبێ هەبوونی بڕیارێكی سیاسی فەرمی، وەبەرهێنەران و بازرگان و هاوڵاتیانی سعودیە بایكۆتی شمەك و كاڵای توركی دەكەن و بەم هۆیەشەوە زیانەكانی ئەنقەرە گەیشتووەتە چەند ملیار دۆلارێك.

 

بەگوێرەى راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلعەرەب، چاپی لەندەن (15ى تشرینی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە، سعودییەكان بەسێ دروشمی "نا بۆ وەبەرهێنان، نا بۆ گەشت و گوزار لە توركیا، نا بۆ بازرگانی و هاوردەكردن" زیانێكی زۆریان لە ئابوری توركیا داوە لەو ململانێ ئیقلیمی و بەریەككەوتنی ئەجێندایەی كە لەنێوان هەردوو وڵاتە ئیسلامییە سوننەكەدا هەیە.

 

ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بە لێدوانی سەرۆكی بەڵێندەرانی توركیا، مەدحەت یەنی قۆن كردووە بۆ ڕۆژنامەی "جمهورییەت" ی توركی كە قەبارەی زیانەكانی ساڵی رابردووی بایكۆتی رانەگەیەنراوی سعودیەی بە سێ ملیار دۆلار خەمڵاندووە.