گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئازاترین لێدوان’’ لەپاپاوە بەرامبەر هاوڕەگەزخوازەکان

2020.10.22 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئازاترین لێدوان’’ لەپاپاوە بەرامبەر هاوڕەگەزخوازەکان

ناس کورد-

پاپای ڤاتیكان ڕایگەیاند هاوڕەگەزخوازەکان (هۆمۆ سێكسواڵ) مافی پێكهێنانی خێزانیان هەیە و دەڵێت: "ئەوانیش رۆڵەی پەروەردگارن و ناكرێت كەس دەربكرێت بەهۆی ئەوەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پاپا فرانسيس، پاپاى ڤاتيكان لە فيلمێكى ديكۆمێنتاريدا لەسەر ژيانیى كە (چوارشەممە 21ى تشرينى يەكەمى 2020) لە ميهرەجانى سينەمايى ڕۆما نمايشكرا وتويەتى: "هاوڕەگەزخوازەكانيش مافى پێكهێنانى خێزانيان هەيە، ئەوان ڕۆڵەی پەروەردگارن و و مافى ئەوەيان هەيە خێزانيان هەبێت، ناكرێت كەس دەربكرێت ياخود بگۆڕدرێت بە كەسێكى خەمناك بەهۆى ئەوەوە." 

 

ئەو لێدوانەى پاپا كە لەناو كۆمەڵگەى هاوڕەگەزخوازەكاندا دەنگدانەوەى هەبوو، تێيدا داواشى كردوە كە ياساى هاوبەشى مەدەنى دابڕێژرێتەوە، بەشێوەيەك ڕێگە بە هاوسەرگيریى هاوڕەگەزبازەكان بدات.

 

لە يەكێك لە ديمەنەكانى فيلمەكەدا پاپا هانى دوو پياوى هاوڕەگەزخواز دەدات كە لەگەڵ سێ منداڵەكەياندا سەردانى كەنيسە بكەن.

 

لێدوانەكانى پاپا كاردانەوەى زۆرى لێكەوتەوە و هەندێك پێيان وايە، پێشێلكارييەكى مێژوييە لە بيروبۆچوونى كەنيسەى كاسۆليكى دەربارەى هاوڕەگەزخواز.