گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوتى عێراق بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەک جێگرەوەى ئێران و فەنزوێلا تەماشا دەکرێت

2019.05.06 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
نەوتى عێراق بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەک جێگرەوەى ئێران و فەنزوێلا تەماشا دەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- کۆمپانیا و پاڵاوگەکانى کەرتى تایبەتى ئەمریکى، ڕوویان لە عێراق کردووە، وەک جێگرەوەى نەوتى فەنزوێلا و ئێران دەیانەوێت سودى لێوەرگرن.   ئاژانسى ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، پاڵاوگە و کۆمپانیا تایبەتەکانى ئەمریکا کە لە بوارى نەوتدا کاردەکەن، ڕوویان لە عێراق کردووە بۆ ئەوەى گرێبەست واژوو بکەن و نەوتى لێبکڕن، ئەوەش پاش ئەوە دێت کە ناتوانن مامەڵە لەگەڵ ئێران و فەنزوێلادا بکەن.   ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینى دەکرێت، ڕێککەوتنێک لەنێوان کەرتى تایبەتى نەوتى ئەمریکى و عێراق واژوو بکرێت، بۆ کڕینى ملیۆنێک و 230 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژنە لە عێراق و گواستنەوەى بۆ ئەمریکا.   ئەوەش ئاشکرا کراوە، چوار لە گوێزەرەوە گەورەکانى نەوتى ئەمریکى کە پێشتر کارى گواستنەوەى نەوتى فەنزوێلایان بۆ ئەمریکا ئەنجامداوە، ڕوویان لە سێ وڵات کردووە بۆ دابینکردنى نەوت، کە لەسەروى هەموویانەوە وڵاتى عێراقە.