ناس کورد-
جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پێدەچێت ڕۆژى شەممەى داهاتوو دانیشتنى پەرلەمان بەڕێوەبچێت و پڕۆژە یاساى قەرزەکانیش دەخرێتە بەرنامەى کارەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشیر حەداد، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند :" داواکارییەک لەپەرلەمانەوە هەیە بۆ میواندارێتى مستەفا کازمى و وەزیرى دارایى بەڵام هیشتا هیچ کاتێک بۆ ئەو مەبەستە دیاری نەکراوە".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد:" ئاساییە کازمى میواندارى پەرلەمان بکرێت و قسە لەبارەى جێبەجێکردنى کارنامە حکومییەکەیەوە بکات و بەرنامەى کارى پەرلەمانیش بۆ ئەو مەبەستە پەیوەستە بەدیاریکردنى کاتى میواندارییەکەى سەرۆکى حکومەتەوە".
بەشیر حەداد دەشڵێت :" پێدەچێت ڕۆژى شەممەى هەفتەى داهاتوو دانیشتنى پەرلەمان ئەنجام بدرێت و پڕۆژە یاسای قەرزکردن دەخرێتە بەرنامەى کارەوە"