گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى کشتوکاڵ هاوردەکردنى هەنارى قەدەغەکرد

2020.10.22 - 10:37
وەزارەتى کشتوکاڵ هاوردەکردنى هەنارى قەدەغەکرد

ناس کورد-

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق هاوردەکردنى هەنارى قەدەغەکرد ئەوەش بەهۆى زۆرى بەرهەمى ناوخۆیى هەنارەوە.

 

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (22ى تشرینى یەکەمى 2020)، بە گوێرەى ئەو دەسەڵاتەى دراوەتە وەزیرى کشتوکاڵ و بە لەبەرچاوگرتنى زۆرى بەرهەمى ناوخۆیى هەنار، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنى هاوردەکردنى هەنار.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە بڕیارەکە لە (22ى تشرینى یەکەمى 2020)ەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ڕێگرى دەکرێت لە هاوردەکردنى هەنار لە دەروازە سنورییەکانەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، مۆڵەتى 10 ڕۆژ دەدرێتە ئەوانەى کە ڕەزامەندى پێشوەختیان هەیە بۆ هاوردەکردنى بەرهەمەکەیان بۆ ناوخۆى عێراق.

 

وەزارەت داواى لەسەرجەمى دەروازەکان کرد لەپێناوى پاراستنى بەروبوومى خۆماڵیدا بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.