گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: ئەمریکا 500 ملیار دۆلار زیانى کردووە لە مامەڵە بازرگانییەکانى لەگەڵ چین

2019.05.06 - 18:14
ترەمپ: ئەمریکا 500 ملیار دۆلار زیانى کردووە لە مامەڵە بازرگانییەکانى لەگەڵ چین
ناس کورد- ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا لە مامەڵە بازرگانییەکانى لەگەڵ چیندا زیانێکى گەورەى پێگەیشتووە، بۆیە چیدیکە ئامادە نییە بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ چیندا بکات. . لە تویتێکیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ئاشکراى کردووە، لە چەند ساڵى ڕابردوودا ئەمریکا ساڵانە 600 بۆ 800 ملیار دۆلار مامەڵەى بازرگانى لەگەڵ چیندا هەبووە. . سەرۆکى ئەمریکا ئەوەشى ڕاگەیاندووە، لەو مامەڵانەدا لە گەڵ چین، ئەمریکا 500 ملیار دۆلار زیانى کردووە، بۆیە ترەمپ دەڵێت: "ببورن ئیتر ئێمە بۆ لەمەودا ئەوە ئەنجام نادەین". . لە سەردەمى کابینەکەى ترەمپدا، ئاڵۆزى بازرگانى گەورە لە نێوان ئەمریکا و چین هاتۆتە کایەوە، کە هەندێک لە ئابوریناسان بە جەنگى ئابورى نێوان ترەمپ و چین ناوى دەبەن. . https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1125356705787850753