گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا زانیاری لەسەر موچەی مانگی ئۆکتۆبەری فەرمانبەران

2020.10.22 - 09:48
دوا زانیاری لەسەر موچەی مانگی ئۆکتۆبەری فەرمانبەران

ناس کورد-

لێدوانى دژ بەیەک هەیە لەبارەى خەرجکردنى مووچەى مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵى فەرمانبەرانى عێراق، لەکاتێکدا بەهۆى کورتهێنانى داراییەوە خەرجکردنى موچەى مانگى ئەیلولى فەرمانبەران بۆ ماوەیەکى زۆر دواکەوت و نزیک بۆوە لە 50 ڕۆژ.

 

لەبارەى دابەشکردنى موچەى تشرینى یەکەمى فەرمانبەران، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکارى ئابورى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (22ى تشرینى یەکەمى 2020)، ترس لەسەر موچەى ئەم مانگە نییە و خەرجکردنى موچە وەک مانگى ڕابردو دواناکەوێت.

 

هاوکات ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بینیوویەتى رایگەیاند "ناتوانین مووچەی سێ مانگی داهاتوو بدەین ئەگەر پەرلەمان یاسای قەرز پەسند نەکات".