گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاوێژکارێکى کازمی ژمارەى پڕۆژە ڕاگیراوەکان بەهۆى کورتهێنانى دارایى ئاشکرا کرد 

2020.10.22 - 08:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى کازمی ژمارەى پڕۆژە ڕاگیراوەکان بەهۆى کورتهێنانى دارایى ئاشکرا کرد 

ناس کورد-

ڕاوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، زیاتر لە شەش هەزار پڕۆژەی جیاواز کە بەهاکەی بەدەیان ملیار دۆلاردەخەمڵێنرێت ڕاوەستاون و تەگەرەیان بۆ درووست بوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

موزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی لێدوانێکدا بۆ تۆڕی ئابوریناسە عێراقییەکان کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاشکرایکرد،" لەساڵی 2008وە تا ساڵی 2019 زیاتر لەشەش هەزار پڕۆژەی وەبەرهێنانی جیاواز کە بەهاکەی بە 100 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت ڕاوەستاون و تەگەرەیان تێکەوتووە".

 

 ساڵح، ئاماژەی بەوەشکردووە "لەسەروبەندی دروستبونی هەر کورتهێنانێکی دارایی ساڵانە، پڕۆژەکان دەستدەکەن بەڕاوەستان و تەگەرەیان بۆ دروست دەبێت، بۆ ئەوەی پڕۆژەکان بەردەوام بن دەبێت سەدان پڕۆژەی تەواونەکراو ڕابگیرێن و پڕۆژە ستراتیژییەکان کەپەیوەندی بەژیانی خەڵکەوە هەیە تەواوبکرێن بەتاییەتی پڕۆژەکانی   شارەوانیی".