گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دانپێدانان هەیە

دادگاى سلێمانى لەبارەى دەستگیرکردنى ئەندامەکانى نەوەى نوێ چی دەڵێت؟

2019.05.06 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى سلێمانى لەبارەى دەستگیرکردنى ئەندامەکانى نەوەى نوێ چی دەڵێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆى ئەو هەڕەشانەى لە پەرلەمانتارەکەى نەوەى نوێ کرا، لە بارەى بڵاوکردنەوەى "گرتەى ڤیدیۆیی"، تۆمارکردنى سکاڵا، تا ئێستا پێنج ئەندامى نەوەى نوێ دەستگیر کراون، دادگاى سلێمانیش دەڵێت، "دانپێدانان" هەیە. . عومەر ئەحمەد، وتەبێژی دادگای سلێمانی لەوبارەیەوە بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "بەهۆى دۆسییەکەوە تائێستا پێنج ئەندامى نەوەى نوێ دەستگیرکراون و پێنجى دیکەش ماون کە دەستگیربکرێن". . ‎لە بارەى دانپێدانانى ئەو کەسانەى دەستگیرکراون، عومەر ئەحمەد ئاماژەى بەوەکرد: "بە دڵنیاییەوە ئەگەر دانپێدانان نەبێت خەڵکی تر دەستگیرناکرێن". . ‎وتەبێژى دادگاى سلێمانى وتیشى: "لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو ژمارە تەلەفۆنەی هەڕەشەی پێکراوە پەیوەندی لەگەڵ چەند ژمارەیەکى تردا هەبووە و بەرەوپێشچوون لە دۆسیەکەدا هەیە". . دەستگیرکردنى ئەو ئەندامانەى نەوەى نوێ، پاش ئەوە دێت، شادى نەوزاد پەرلەمانتارى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕایگەیاند، هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى "ڤیدیۆى ڕوت"ى لێکراوە، بۆ ئەو هەڕەشانەش دەستى تۆمەتى بۆ شاسوار عەبدولواحید و چەند کەسێکى سەر بەو درێژکرد. . .