گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆبەخشێکی بەشداربوو لە تاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

2020.10.21 - 22:17
خۆبەخشێکی بەشداربوو لە تاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

دەستەی تەندروستی وڵاتی بەرازیل یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی خۆبەخشێکی بەشداربوى لەتاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاکسینی دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشکرد، خۆبەخشەکە بەشداربووە لەتاقیکردنەوە تەختییەکانی ئەو ڤاکسینەی  کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ئەسترازینیکا و ئۆکسفۆردەوە پەرەی پێ دەدرێت.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوى دەستەی تەندروستی وڵاتی بەرازیل "Anvisa " کە ناس کورد بە دواداچونی بۆ کردووە (21ى تشرینی یەکەمی 2020)، دەستەکەی داوایکردوە بە زوترین کات لێکۆڵینەوە لەو پرسەدا بکرێت".

 

دەستەکە جەختیلەوەش کردووەتەوە،" سەرباری گیانلەدەستدانی ئەو خۆبەخشە، بەڵام ئەوان سورن لەسەر بەردەوامبونی تاقیکردنەوە تەختییەکانی ئەو ڤاکسینە کە لەلایەن ئەو دوو کۆمپانیایەوە پەرەی پێ دەدرێت".

 

هاوکات زانکۆی ساوپاوڵۆ کەهاوبەشێکی سەرەکییە لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، ئەوەی ئاشکراکردووە  کەخۆبەخشەکە هاوڵاتییەکی بەرازیلی بووە.