گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشینەیەک بە بڕى 100 ملیۆن دینار دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ دروستکردنى خانو 

2020.10.21 - 22:02
پێشینەیەک بە بڕى 100 ملیۆن دینار دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ دروستکردنى خانو 

ناس کورد-

بانکی نەهرەینی ئیسلامی سەر بە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی هاوکاریکردنی هاوڵاتیان بۆ دروستکردنی خانو، بڕیاریداوە بە بڕی 100 ملیۆن دینار پێشینە بدات بەو کەسانەی کە نیازی ئەوەەیان هەیە ببن بە خاوەن خانو.

 

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بانکی نەهرەینی ئیسلامی سەر بەحکومەتی عێراق کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە (21ی تشرینی یەکەمی 2020)، " بەبڕی 50 ملیۆن دینار وەک پێشینەى خانوبەرە دەدرێت بەوهاوڵاتیانەی کە دەیانەوێت  خانوەکانیان فراوانتر بکەن، 100 ملیۆن دیناریش دەدەرێت بەوانەی کە دەیانەوێت خانو دروست بکەن".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "ڕێژەی سودەکە 4%ە و دەبێت پارەکە لەماوەی ( 15) ساڵدا بدرێتەوە بە بانکەکە و یەکەم قیستی ئەو قەرزەش دوای دوو مانگ لە واژوکردنی  گرێبەستەکە لەکەسی سودمەند وەردەگیرێتەوە".

 

ڕاگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، "ئەوەی پێشینەى 50 ملیۆن وەردەگرێت پێویستە  کەسێک کەفالەتی بکات وئەوەشی  پێشینەى 100 ملیۆن دینار وەردەگرێت دەبێت دوو کەفیلی هەبێت، پێش وەرگرتنی پێشینەکە کەسی داواکار پێویستە بەڵگەنامەی ئەو زەوییەی کە بەنیازە خانوەکەی لەسەر دروست بکات پێشکەش بە بانکەکە بکات".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر هاوڵاتییەک هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت و تەمەنى سەرو 18 ساڵ بێت ئەوا مافی وەرگرتنی ئەو پێشینەیەى هەیە.