گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى پەروەردە لەبارەى دەستپێکردنەوەى دەوامى هەموو قۆناغەکان 

2020.10.21 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى پەروەردە لەبارەى دەستپێکردنەوەى دەوامى هەموو قۆناغەکان 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا هیچ بڕیارێک لەلایەن وەزارەتەکەیەوە نەدراوە بۆ ئاسایکردنەوەی دەوامی هەموو قۆناغەکانی خوێندن. هاوکات بەڕێوەبەری پەڕوەردەی ڕۆژئاوای سلێمانیش دەڵێت، چاوەڕێ دەکرێت ئاماری توشبوون بە پەتاکە لەهەرێمی کوردستان کەمبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت بۆ ئەوەی وەزارەت بتوانێت لەمانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە بدات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕێکان کەمال، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروردە لەلێدوانێکدا بەناس کوردی ڕاگەیاند (21ى تشرینى یەکەمى 2020)، "تائێستا هیچ بڕیارێک لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە نەدراوە لەبارەی ئاسایکردنەوەی دەوامی  هەموو قۆناغەکانی خوێندن لەهەرێمی کوردستان، ئەگەر هەرشتێکیش لەو بارەوەیەوە هەبێت ئەوا بەفەرمی بڵاوی دەکەینەوە".

 

هاوکات بەکرمحەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ناس کورد وتى،  بڕیارە لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتودا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەزارەت بەڕێوە بچێت، پێدەچێت ئەگەر ئامارەکانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا تا ئەو وادەیە کەمبوونەوەى بەخۆیانەوە ببینێت، بڕیاری ئاساییکردنەوەی  دەوامی هەموو قوناغەکان بدرێت".

 

وتیشی: "لەئێستادا بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەگشتی و لە پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی، دواکەوتنی مووچە و نەبوونی ژێرخانی دارایی بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لەمپەڕی سەرەکین بۆ گەڕانەوەی پرسی خوێندن بۆ دۆخی جارانی".