گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەم دۆخەى ئێستا پێویستى بە سازانە

دەقى پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلا لە زیندانەوە

2019.05.06 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
دەقى پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلا لە زیندانەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عەبدوڵا ئۆجەلان رایدەگەیەنێت، ئەو دۆخەى ئێستا پێویستى بە سازانى دیموکراسى هەیە و ئاماژە بەوەشدەکات، دەتوانرێت کێشەکانى تورکیا و ناوچەکە بە ئارامى چارەسەر بکرێت و "لەم نێوەندەشدا پێویستە هەستیاریی تورکیا لەبەرچاو بگیردرێت".     . لە پەیامێکیدا کە وێنەیەکى دەستى ناس کورد کەوتووە، عەبدوڵا ئۆجەلان سەرکردەى زیندانیکراوى پەکەکە، ڕایگەیاندووە: "بە رایگشتی رادەگەیێنم کە ئەم دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕدەبین پێویستی بە سازانە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە جەختلەسەرکردنەوە دەبێ دووربین لە هەر جۆرە جەمسەرگیرییەک و پێویستمان بە دانوستانی دیموکراسیانە هەیە". . لە بارەى کێشەکانى تورکیا و ناوچەکە ئۆجەلان ئاماژەى بەوەکردووە: "دەتوانین کێشەکانی تورکیا و ناوچەکە بە ئارامی چارەسەر بکەین، واتا بە عەقڵ و سیاسەت و هێزی کلتوری نەک بە شەڕ و بەکارهێنانی توندووتیژیی فیزیکی، لەو باوەڕەداین لە چوارچێوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کێشەکانی سوریا بە شێوەیەک کە دووربێت لە فەرهەنگی پێکدادان، هەروەها لە چوارچێوەی یەکێتیی سوریا و دەستووری سوریا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخ و پێگەی هەنووکەیی و بە شێوەیەکی دیموکراسی گەیشتن بە چارەسەر بکرێتە ئامانج، لەم نێوەندەشدا پێویستە هەستیاریی تورکیا لەبەرچاو بگیردرێت".   . "لەگەڵ رێزگرتن لە خەباتی هەڤاڵان لە گرتووخانەکاندا، دەمانەوێ بە گرنگییەوە جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە کە نابێت زیان بە تەندروستییان بگەیەنن و خۆیان بگەیەننە خاڵێکی مەترسیداری وەها، کۆتاییەکەی مەرگ بێت"، عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا وا دەڵێت. . لە بارەى هەڵوێستەکانى خۆیەوە ئۆجەلان دەڵێت: "هەڵوێستی ئیمراڵیی ئێمە پێداگریکردن و بەردەوامبوونە لەسەر ئەو شێوازە دەربڕینەی لە راگەیێندراوی نەورۆزی 2013دا هەیە و بگرە بە شێوەیەکی فراوانتریش لەوە، بۆ ئێمە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە و چارەسەری دیموکراسیانەی سیاسی بنەمان". . .