ناس کورد-
كۆمپانياى "ئەپڵ"ى ئەمەريكى ئاشكراي كرد، پاتريەكى بچوكتر لە مۆبايلى پێشووى دەخاتە سەر مۆبايلى iPhone 12 Pro Max.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕى macrumors لە زارى ناوەندى پاڵپشتى پێداويستيەكانى پەيوەندى چينييەوە بڵاويكردوەتەوە، مۆبايلە نوێكەى ئەپڵ iPhone 12 Pro Max پاتريەكى بچوكترى لە مۆبايلەكەى پێشوترى لەسەرە.
ئەوەش هاتووە، مۆبايلە نوێكە پاتريەكەى 3687 ميللى ئەمپێرى لەسەرە لەكاتێكدا iPhone 11 Pro Max پاتريەكەى 3969 ميللى ئەمپێر بوو.
Apple представила новый iPhone 12 с поддержкой 5G pic.twitter.com/SIVZNVcNiW
— РИА Новости (@riabreakingnews) October 13, 2020
كۆمپانياكە هێماى بۆ ئەوەشكردوە، مۆبايلە نوێكە كە قەبارەى 6.7 ئينجە تەمەنى پاتريەكەى وەك هەمان ڤێرژنى پێشويەتى و دەگاتە 20 كاتژمێر لەكاتى سەيركردنى ڤيديۆ و 80 كاتژمێر لەكاتى گوێگرتن لە دەنگ.