ناس کورد-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ(چوارشەممە) بانکی ڕەشید ڕایگەیاند بڕیاریانداوه، به‌پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته به‌هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه‌ژنی دووه‌م بهێنێت، وتەبێژی بانکەکە ڕوونکردنەوەیەکی لەوباریەوە بڵاوکردەوە وڕایگەیاند، پێدانی پێشینەکە بەمەبەستی هاندانی پیاوان نییە بۆ ئەوەی ژنی دووەم بهێنن، بەڵکو بۆ ئەو کەسانەیە کە بەهۆی بارودۆخی جیاوازەوە لەهاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە یاخۆد هاوژینەکانیان لەژیاندا نەماون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئامال شویلی، وتەبێژی بانکی ڕەشیدی عێراقی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆکردووە ڕایگەیاند (21ی تشرینی یەکەمی 2020)، "ئێمە مافی یاسایمان نییە هانی خەڵک بدەین بۆ ئەوەی ژنی دووەم بهێنن، ئێمە تەنها دەڕوانینە لایەنی مرۆیی و کۆمەڵایەتی، پێشینەکە بۆ پیاوان و ژنانە، بۆ ئەو کەسانەیە کە لە هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە یاخود هاوژینەکانیان لەژیاندا نەماون".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو پێشینەیە لەچوارچێوەی بودجەی گشتی حکومەتدا نییە، ئێمە لەچوارچێوەی ئەو بڕە نەختینەیە کار دەکەین کە لەئێستادا لە بەردەستماندایە، بانکەکەمان ژمارەیەک پڕۆژەی هەیە کەدەتوانێت لەڕێگەیانەوە سود وەربگرێت".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "پێشینەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە دووساڵ خزمەتیان هەیە و بڕی سودەکەش 6% ولە ماوەی پێنج ساڵدا لەکەسی سودمەند وەردەگیرێتەوە، پێشینەکە لقەکانی بانکی ڕەشیدیش لەهەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
بانكی ره‌شید (21ی تشرینی یەکەمی 2020) بڕیاریدا، 10 ملیۆن دینار وەک پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به‌هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بدات كه‌ژنی دووه‌م بهێنێت، یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه کە نابێت ئه‌و فه‌رمانبه‌ره خزمه‌تی له دووس ساڵ كه‌متر بێت و نابێت پێشترله‌و بڕه پاره‌یه سودمه‌ند بووبێت.