گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەڤێنجەرز ئیند گەیم 2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلارى لە 11 ڕۆژدا پەیدا کردووە

2019.05.06 - 16:22
 ئەڤێنجەرز ئیند گەیم  2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلارى لە 11 ڕۆژدا پەیدا کردووە
ناس كورد- فیلمی ئەڤێنجەرز ئیند گەیم (Avengers Endgame) لەماوەی 11 ڕۆژى نمایشیدا زیاد لە 2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلارى کۆکردۆتەوە، بەوەش بوو بە یەكەم فیلم لە مێژووی سینەمادا كە بتوانێت لەو ماوە کورتەدا ئەوەندە داهات کۆ بکاتەوە. . هەر لە سەرەتاى پەخشییەوە ئەڤێجەرز ئیند گەیم پێشوازییەکى زۆرى لە هەموو سینەماکانى جیهانەوە لێکرا، بە گوێرەى هەواڵى پێگە فەرمییەکانى بوارى سینەما، داهاتى ئەو فیلمە لە تەنها 11 ڕۆژى یەکەمى نمایشکردنیدا گەیشتۆتە 2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار. . لە ڕووى داهاتەوە فیلمى ئەڤاتار لەئێستادا خاوەنى ژمارەى پێوانەییە، بەجۆرێک کۆى داهاتى ئەو فیلمە 2 ملیار و 788 ملیۆن دۆلارە، بەشێک لە هەوادارانى فیلمى ئەڤێنجەرز لەو بڕوایەدان داهاتى فیلمى ئەڤێنجەرز ئیند گەیم ژمارەی پێوانەیی تۆمار بکات و ئەڤاتار تێپەڕێنێت. . فیلمی ئەڤێنجەرز ئیندگەیم بەشێکە لە زنجیرە فیلمەکانی ئەڤێنجەرز و لەلایەن ستۆدیۆکانى مارڤێڵەوە بەرهەمهێندراوە، لە سەرەتاى پەخشیەوە هاوکات لەگەڵ وڵاتانى جیهان لە سینەماکانی هەرێمیش ئەو فیلمە پەخش کراو لە هەرێمى کوردستانیش پێشوازییەکى گەرمى لێکرا. . .