گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواین زانیاری لەبارەى ئەو بارە سەروپێ قاچاخەی کە لە مەرزی پەروێزخان دەستی بەسەردا گیرا

2020.10.21 - 15:35
دواین زانیاری لەبارەى ئەو بارە سەروپێ قاچاخەی کە لە مەرزی پەروێزخان دەستی بەسەردا گیرا

ناس کورد-

ڕاگەیاندنی مەرزی پەروێزخان زانیاری زیاتر لەسەر ئەو باره سەروپێیە قاچاخە بڵاودەکاتەوە کە لە مەرزەکەدا دەستی بەسەردا گیرا و دەڵێت، "بارەکە لە تورکیاوە هێنرا بوو."

 

ڕۆژی دووشەممە (19ی تشرینی یەکەمی 2020)، عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەروپێ دوایەمین کاڵای قاچاخە کە لە مەرزەکانەوە بە قاچاخی هاوردە دەکرێت.

 

 وتیشی، "کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوە و بە قاچاخ بیھێنن؛ لە ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆنەوە بۆ ھێلکەو فەرش و دوگ و جگەرو جگەرە".

 

لەوبارەیەوە، عەباس ئیسماعیل، به‌رپرسی راگه‌یاندنى مه‌رزى په‌روێزخان بە ڕادیۆی دەنگی وتووە، "ئه‌و باره‌ له‌ توركیاوه‌ هێنراوه‌ بۆ ئێران و له‌وێوه‌ ویستراوه‌ داخڵ به‌ هه‌رێم بكرێت."


دەشڵێت، "دەستمان بەسەر بەڕادێکی سەروپێ گرتوە کە لە تورکیاوە هێندرابوو بۆ ئەوەی لێرەوە بۆ خواروی عێراقی بگوازنەوە."



وتیشی، ئەمە یەکەمجارە لە مەرزی پەروێزخان دەست بەسەر سەروپێی قاچاغدا بگیرێت، بۆ لێپێچینەوەی یاسایش دۆسیەکە لە بەشی یاسایی گومرکی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانە.