گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شێوازی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکى هەرێم و دانانی جێگرەکانی

2019.05.06 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
شێوازی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکى هەرێم و دانانی جێگرەکانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم بدات و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێم بکرێتەوە، لە هەفتەی داهاتووشەوە سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی دەخوات. ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، "بەهۆی ئەوەی لە دانیشتنەکانی ڕابردوودا خوێندنەوە بۆ سەرجەم بڕگەکانی پڕۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە، لە دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممەدا تەنها دەنگ بە ماددەکان و کۆی پڕۆژە یاساکە دەدرێت". . بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی، لە دوای دەنگدان بە پڕۆژە یاسەکە، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دەکرێتەوە و ماوەی پێنج ڕۆژ مۆڵەت هەیە بۆ خۆکاندید کردن و تانەدان لە پڕۆژە یاساکە. ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەوە سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژیردرێت و لە هەفتەی داهاتوودا سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات. سەبارەت بە هەڵبژاردنی جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم ڕوپاک ئەحمەد ڕوونیکردەوە، جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵنابژێردرێن و سەرۆکی هەرێم جێگرەکانی دیاریدەکات و وەک فەرمانبەری حکومەت دادەمەزرێن. . ئاماژەى بەوەشکرد، دوای ئەوە گەورەترین فراکسیۆن ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئەگەر لەماوەى 45 ڕۆژدا نەیتوانى ئەو کارە بکات، ئەوە دووەم گەورەترین فراکسیۆنى ڕادەسپێردرێت. ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ڕۆژی چوارشەممە (8ی ئایاری 2019) پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێم و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکى هەرێم دەدات.