گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى بانگهێشت دەکرێت؟

پەرلەمان تاوتوێی قەرز و بازنەکانى هەڵبژاردن دەکات

2020.10.21 - 14:51
پەرلەمان تاوتوێی قەرز و بازنەکانى هەڵبژاردن دەکات

ناس کورد-

لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو پەرلەمان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێک دەکاتە لەوانە قەرز و بازنەکانى هەڵبژاردن.

 

حەسەن فدعم، ئەندامى لیژنەکە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند (21ى تشرینى یەکەمى 2020)، لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانى قەرز، بازنەکانى هەڵبژاردن، هەموارکردنى یاساى دادگاى فیدراڵى تاوتوێدەکرێن.

 

وتیشى، "تا ئێستا بڕیار نەدراوە لەبارەى میواندارکردنى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دارایی بۆ پەرلەمان".

 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ( 12ی تشرینی یەکەمی 2020) بڕیاری دا پڕۆژەیاساى قەرز بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەى بخرێتە کارنامەى دانیشتنەکانەوە و خوێندنەوەى یەکەمى بۆ بکرێت.

 

لە ڕەشنوسی یاسای قەرزكردن كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕەوانەی پەرلەمان كراوە و داوای قەرزكردنی زیاتر لە 41 ترلیۆن دینار كراوە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی چوار مانگی كۆتایی ئەمساڵ.



بەگوێرەی ڕەشنوسەكە داهاتی چوار مانگی كۆتایی ساڵی 2020 بە زیاتر لە 19 ترلیۆن و 719 ملیار و 483 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە كە تێكڕای نرخی فڕۆشتنی یەك بەرمیل نەوت بە 40.51 دۆلار خەمڵێنراوە.

هەروەها بڕی نەوتی هەناردەكراوی رۆژانەی بە سێ ملیۆن و 33 هەزارو 273 بەرمیل خەمڵاندوە بە 250 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە.



هەروەك تێكڕای پوختەی داهاتی نەوتی دوای لێدەركردنی قەرەبوی كوەیت و شایستە داراییەكانی كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت، بە زیاتر لە 14 ترلیۆن و 181 ملیارو 616 ملیۆن خەمڵاندوە و داهاتی نانەوتیشی بۆ هەر چوار مانگەكە بە دوو ترلیۆن دینار خەمڵاندوە.


لە رەشنوسەکەدا كۆی گشتی خەرجییەكانی بۆ چوار مانگەكە بە زیاتر لە 57 ترلیۆن و 811 ملیارو 453 ملیۆن دینار خەمڵاندوە. هەروەها كۆی گشتی كورتهێنان بە 41 ترلیۆن و 629 ملیارو 837 ملیۆن خەمڵێنراوە.