ناس کورد-
راپۆرتی ڕۆژنامەیەكی چاپی لەندەن ئاماژە بەوە دەكات، لێكەوتەكانی هێرشكردنە سەر بارەگای پارتی و قەسابخانەكەی سەڵاحەدین تارماییان بەسەر فەرماندەیی هێزەكانی حەشدەوە دروست كردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاپۆرتەکە کە ڕۆژنامەى ئەلعەرەب (21ى تشرینى یەکەمى 2020) بڵاوى کردووەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە دەڵێت، لەپشتى پەردەوە لەناو سیاسیەکانى عێراقدا گفتوگۆیەک لەبارەى ڕاستى دەسەڵاتە زۆرەکانى فالح فەیاز بەسەر سەرجەم هێزەکانى حەشدى شەعبیدا دەستى پێکردووە و ژمارەیەک لە سیاسیە شیعە و سوننە و کوردەکان واى بۆ دەچن کە دەسەڵاتەکانى فەییاز بەسەر دەزگاکانى حەشدى شەعبیدا تاڕادەیەکى زۆر ڕوکەشانەیە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ڕوداوەکانى ئەمدواییە فەیازى بێزار کردووە و ناچارى کردووە پەیامێکى توڕەیى بۆ ئێرانییەکان ڕەوانە بکات، ئەوەش بە دەستپێکپێک بۆ پەرتبوونێکى نوێ لەنێوان سەرکردەکانى حەشدى شەعبیدا لێدەڕوانرێت.
زیاتر بخوێنەوە: ڕەبعوڵڵا كێن كە بارەگای بەغدای پارتیان سوتاند؟
ئەوەش لەکاتێکدایە، بزوتنەوەى ڕەبعوڵا کە بە بەشێک لەحەشدى شەعبى دادەنرێت و تازە دامەزراوە، لەڕاگەیەنراوێکدا کە بانگەشەیە بۆ ئەنجامدانى گردبوونەوەیەک لەدژى دەستگیرکردنى ئەندامانى کە بەتۆمەتى ڕوداوەکانى هەڵکوتانە سەر بارەگاکەى پارتى لە بەغدا دەستگیرکراون، ڕەخنەى توند لەبەرپرسانى شیعە دەگرێت و لەبەرامبەر بێدەنگیان لەئاست دەستگیرکردنى ئەو کەسانەدا.