گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی 14 جۆر گەندەڵى لە خاڵە سنورییەکان.. ’’حکومەت بڕیاریى کۆتایی دەدات’’

2020.10.21 - 13:46
وردەکاریی 14 جۆر گەندەڵى لە خاڵە سنورییەکان.. ’’حکومەت بڕیاریى کۆتایی دەدات’’

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، خاڵە سنورییەکان ناوەندێکی گەورەی "قاچاخی و گەندەڵی و فێڵکردنن" و 14 جۆر گەندەڵییان تێدا دەکرێت.

 

عەلى حەمەساڵح پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک (21ى تشرینى یەکەمى 2020) نوسیویەتى "یەکێک لە ڕێگاکانی گەندەڵی؛ کاری ژمارەیەک کۆمپانیایە، بە قۆرخکاری و بەناڕوا مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار وەردەگرن لە ھاوڵاتیان، کۆمپانیا ھەیە مانگی سێ ملیۆن دۆلار و ھەیە پێنج ملیۆن و ھەیە زیاترو ھەشە کەمتر".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "بڕیارە لە نزیکترین کاتدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی لە چارەنووسی ئەم کۆمپانیایانە بدات، پێویستە بڕیارەکە دادپەروەرانە بێت و ئێمەش چاودێری دەکەین".



ئەو پەرلەمانتارە وردەکاریی ئەو کۆمپانیایانەی لەئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران "پارە وەردەگرن بەم شێوەیە خستووەتەڕوو کە بەوتەى بۆ شوێنەکانی دیکەش دروستە:


‏1-‎راگەیاندنى گومرگى، بۆ كۆمپانیاى كۆریدۆر، كاغەزێكى ئاساییەو پێشتر حكومەت دەیكرد و هیچ گرفتێكى نەبوو لە مانگى 9ى 2019ەوە دراوە بەم كۆمپانیایەو بۆهەر كاغەزێك 15 هەزار دینار وەردەگرێت.
‏‎2- كۆمپانیاى ستار، بۆ دڵنیایی ئیجبارى لە ئیبراهیم خەلیل و حاجى ئۆمەران دراوە تەنیا 10% بۆحكومەتە.
‏‎3- مەنفێست25 دلار، لە ئیبراهیم خەلیل بۆ جبل نهزە لە حاجى ئۆمەران بۆ اشراقات العوادە .
‏‎4- سكانەر، 50 دلار وەردەگیرێت بۆ كۆمپانیاى هانداون 80% بۆ كۆمپانیاو 20% بۆ حكومەت.
‏‎5- تەعقیم بۆ 10 دۆلار لە هەر ئۆتۆمبیلێك وەردەگیرێت، 85% بۆ كۆمپانیاو 15% بۆ حكومەت.
‏‎6- پشكنینى خۆراك و كاڵا، هەردوو دەروازەكە لەگەڵ كۆمپانیاى نیوستاندەر كردوویانە، بۆ هەر ئۆتۆمبیلێكى شەحن بڕى 100 هەزار دینار وەردەگیرێت.
‏‎بۆ هەر بارهەڵگرێك بڕى 100 هەزار دینار وەردەگیرێت.
‏‎هەر بارهەڵگرێك هیچ جۆرە پشكنینێكى نەوێت 150 هەزار دینارى لێوەردگیرێت، تەنیا سەرەتاكانى بۆ مۆردەكرێت.
‏‎بۆ هەر پشكنینێكى فیزیایی و كیمیای و بایلۆجى بەجیا پارە وەردەگیرێت.
‏‎7- كۆمپانیاى سەربەخۆ كە وەزارەتى ناوخۆ لە 13/1/2019 رێگاى پێداوە، بۆ دروستكردنى هەر تابلۆیەكى كاتى بڕی 15 هەزار دینار وەردەگرێت.
‏‎8- لە حاجى ئۆمەران چەند رێگایەكى تر هەیە بۆ وەرگرتنى پارە لە ئیبراهیم خەلیل نیە، كۆمپانیای شەو ڕۆژ بۆ هەر حاڵەتێك 25 دۆلار وەردەگرێت بەناوى كۆمپانیاى گەشتیارى و ئەركى دیار نیە.
‏‎9- كۆمپانیایەك بەناوى سبكەبار لە هەر ئۆتۆمبیلێكى ترانزێت 50 دۆلار وەردەگرێت، 70% بۆ كۆمپانیا 30% بۆ حكومەت.
‏‎10- لە خاڵى سنورى حاجى ئۆمەران كۆمپانیاى شەو رۆژ، بەناوى نۆژەنكردنەوەی كۆمەڵگاكەوە 25 دۆلار لە هەر بارهەڵگرێك وەردەگیرێت ( ئێرانى و عێراقى)، زیاتر لە چەند مانگێكە بەردەوامە، پرۆسەكە دراوە بە كۆمپانیایەك و هیچ كارێكى نەكردووە.
‏‎جگە لە وەرگرتنى پارە بەناوى گەراجانە.
‏‎11- لە ئیبراهیم خەلیل هەندێك كار هەیە لە هیچ خالێكى سنورى دیكە نیە، كۆمپانیاى ئەنتەرتیك لەسنورى ئیبرایهم خەلیل بۆ چێككردنەوەى كاڵا بزاندرێت هاوتایە لەگەڵ كارگە بنەڕەتییەك، بۆ هەر بەراوردێك 700 بۆ 2000 دۆلار وەردەگرێت، ئەگەر رۆژانە 500 بەراورد بكات، داهاتەكەى 9 ملیۆن دۆلارە، پاش ئەم بەراوردەش هەمان كۆمپانیا سى پارەى دیكە بەناوى پشكنینى فیزیایی و كیمیاوى و بایۆلۆجى وەردەگرێت!!! داهاتى ئەمیش مانگانە نزیكەى 3 ملیۆن دۆلارە؟
‏‎12 – گۆڕپانى (بەتون كوردستان) لە ئیبراهیم خەلیل، رۆژانە نزیكەى 1800 ئۆتۆمبیل لەم گۆڕپانە پشكینینى بۆ دەكرێت و بە ئیجبارى 55 دۆلار وەردەگیرێت و بڕێكى زۆر گازویلیان پێدەفرۆشرێت.
‏‎13-رۆژانە ژمارەیەكى زۆر ئۆتۆمبیلى نەفەر هەڵگر تێدەپەڕن و بۆ هەر یەكێك 25 دۆلار وەردەگرن، رۆژانە زیاتر لە هەزار حاڵەتە.
‏‎14- ئەمە جگە لەوەى پێشتر چەندین كاڵا بەناوى سوریاوە داخڵدەكرێت وەك ترانزێت 20% گومرگ دەدەن.