ناس کورد-
وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا-سلێمانی دەست پێبکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی (21ی تشرینی یەکەمی 2020) بە ناس کوردی راگەیاند، لەلایەن هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاینەوە زانیارییان پێگەیشتووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا گەشتە ئاسمانییەکان بۆ شاری سلێمانی دەست پێدەکەنەوە و لە هەفتەیەک دوو گەشت دەبێت.
هەفتەی رابردوو دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق- تورکیا بەڵام گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا هێشتا دەستی پێ نەکردووەتەوە.