گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەواجینەکانی عێراق دژی مریشکی کوردستان هاواریان لێ هەستاوە

2020.10.20 - 22:30
دەواجینەکانی عێراق دژی مریشکی کوردستان هاواریان لێ هەستاوە

ناس کورد-

کۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرييەكانى عێراق داوا لە حكومەت دەكات ڕێوشوێنى زياتر بگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە مریشکی قاچاخ بەتايبەتى لە هەرێمى كوردستانەوە.

 

حەيدەر فەرەج بەنداوى، ئەندامى کۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرييەكان لە لێدوانێكى تەلەفزيۆنيدا کە ناس کورد بینیویەتی دەڵێت، هەرێمى كوردستان تائێستا پابەند نەبووە بە ێکار و ڕێوشوێنەكانى وەزارەتى بازرگانى كە ئامانج لێيان پاراستنى بەرهەمى ناوخۆيە.

 

دەشڵێت، "چيتر هيچمان پێناكرێت و بێكارى كۆمەڵگەى عێڕاقي تەنيوە و گەنجان بەردەوامن لە خۆپيشاندان، لەهەمان كاتدا گۆشتى هاوردەكراو لە هەرێمى كوردستانەوە دەهێنرێت بۆ ناوچەكانى ترى عێراق، ئەوەش کارەسات لە سەربڕخانەکانی خۆمان دروست دەکات."

 

بەنداوى ڕەخنەش لە وەزارەتى بەرگرى دەگرێت بەوەى تائێستا گرێبەستى لەگەڵ کێڵگە پەلەوەرییە ناوخۆییەکان نەکردووە بۆ دابينكردنى گۆشتی مريشك بۆ سەربازەكانى و تائێستا بەرهەمى هاوردەكراويان دەداتێ كە لە هەرێمى كوردستانەوە دێن.