گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای هەشت ساڵ پارێزەران ئۆجەلانیان بینی

2019.05.06 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
دوای هەشت ساڵ پارێزەران ئۆجەلانیان بینی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەستەى پارێزەرانى ئۆجەلان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەى پێشوو (2ی ئایاری 2019) توانیویانە سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی بکەن و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان بکەوێت. لە 27ی تەموزی 2011ەوە، ئەوە یەکەمجارە پارێزەران توانیویانە ئۆجەلان ببینن، لە 11ی ئەیلولی 2016یشەوە هیچ کەسێک نەیتوانیوە چاوی بە ئۆجەلان بکەوێت، بەڵام ڕۆژی 13ی کانوونی دووەمی 2019 ڕێگە بە محەمەد ئۆجەلانی برای درا زۆر بە کورتی چاوی بە براکەى بکەوێت. بڕیارە پارێزەرەکانى ئۆجەلان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ناوەڕۆکی دیدارەکانیان لەگەڵ ناوبراو بخەنەڕوو. هاوکات لەدژى گۆشەگیری سەر ئۆجەلان و لە مانگی تشرینی دووەمی 2019ەوە، سێ هەزار زیندانی کورد کە پەرلەمانتاری هەدەپە لەیلا گویڤەن و چەند پەرلەمانتارێکى تری هەدەپەى تێدایە لە زیندانەکاندا مانیان لە خواردن گرتووە و تەنها ڤیتامین و شەکر دەخۆن بۆ ئەوەى زیندوو بمێنن.