گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’كچان زیاتر ئازاریان هەیە لە سوڕی مانگانە’’، زانستی پزیشكی ئەمە چۆن لێك دەداتەوە؟

2020.10.20 - 22:18
’’كچان زیاتر ئازاریان هەیە لە سوڕی مانگانە’’، زانستی پزیشكی ئەمە چۆن لێك دەداتەوە؟

ناس کورد-

كچێكی كورد لە ماڵپەڕێكی پرسیار و وەڵامدا پرسیویەتی بۆچی كچان زیاتر هەست بە ئازارى سوڕی مانگانە دەكەن و چی باشە بۆ كەمكردنەوە، ماڵپەڕەكەش وەڵامێكی پزیشكیی داوەتەوە كە "ناس كورد" دەقەكەی بڵاو دەكاتەوە.

 

دوو هۆكارى سەرەكى هەیە بۆ ئازارى سوڕى مانگانە (عادە) لە كچان پێش هاوسەرگیرى:


یەکەم: كێشەى دەرنەچوونى خوێنى سوڕى مانگانە بەهۆى بچوكى لە قەبارەى منداڵدان یان تەسكبوون لە ملى منداڵدان یان لاوازى لە ماسولكەكانى سك كە دەبنە هۆكارێك بۆ هەستكردنى كچ بە ئازارێكى توند لە بەشى خوارەوەى سك لە یەكەم ڕۆژى سوڕى مانگانە لەگەڵ هێڵنج یان ڕشانەوە. ئەم جۆرە ئازارە باش دەبێت لە دواى هاوسەرگیرى و زۆر جار ئەم ئازارە نامێنێت لە دواى منداڵبوون بەهۆى فراوانبوونى لوولەى دەرچوونى خوێنى سوڕى مانگانە و زیادبوونى قەبارەى منداڵدان و زێ بە دووبارە بوونى منداڵبوون و سكپڕى.


دووەم: ئازارى سوڕى مانگانە بەهۆى كێشەى دەروونى، زۆرجار كچان هەست بە ئازارى توند دەكەن لە ماوەى سوڕى مانگانە بەهۆى كێشەى دەرونى و خێزانى، هەروەها ترسى كچان لە ئازارى سوڕى مانگانە دەبێتە هاندەرێك بۆ تووشبوونیان بە دڵەڕاوكێ و كرژبوون و ترس لەم حاڵەتە ئاسایىیە كە هەست بە ئازارێكى زیاتر دەكەن. هەروەها هەستكردن بە ئازارى توند بەهۆى نەخۆشىیەكى ئەندامى لە ژنانى تەمەن 30 ساڵان یان لە دواى هاوسەرگیرى بەهۆى هەوكردنى منداڵدان و زێ و هەوكردنى دیوارى ناو منداڵدان یان هەوكردنى هێلكەدان و هەڵاوسانى ڕیشاڵەیی یان هەڵگەرانەوەى منداڵدان كە ئازارى سوڕى مانگانە لەم حاڵەتانەدا پێشى كاتى دەستپێكردنى دەردەكەوێت بە یەك یان دوو ڕۆژ و ئازارەكە كەم دەبێت لەگەڵ دەرچوونى خوێنەكە.


چى باشە بۆ كەمكردنى ئازارى سوڕى مانگانە؟
باشتر وایە بیرى لێ نەكەیتەوە و خۆت سەرقاڵ بكەیت بە خوێندن و خۆ شوشتن. هەروەها بە وەرگرتنى دەرمانى تایبەت بە كەمكردنى ئازارى سوڕى مانگانە لە دواى پشكنین لە لایەنى پزیشكى ئافرەتان.


ئەم جۆرە گیایانە سوودمەندن بۆ كەمكردنى ئازارى سوڕى مانگانە وەكو:

كوڵاوى بقدونس: یەك كەوچكى چێشت لە كوڵاوى بقدونس بۆ یەك كوپى ئاو بە شێوەى ڕۆژانە خواردنەوەى سێ كوپ.


نەعنا (گەزۆ) (نعناع): باشە بۆ حاڵەتى ئازارى سوڕى مانگانە و كەم دابەزینى خوێنى. كوڵاوى یەك كەوچكى چێشت لە گەڵاى نەعنا بۆ یەك كوپى ئاو.


شمڵى (حلبە): كوڵاوەكەى لەگەڵ تۆكەى. بە خواردنەوەى سێ كوپ ڕۆژانە.

 

سەرچاوە: بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان