گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا زانیارییەكان لەبارەی چانسی ترەمپ و بایدن لە هەڵبژاردنی ئەمەریكا

2020.10.20 - 19:44
دوا زانیارییەكان لەبارەی چانسی ترەمپ و بایدن لە هەڵبژاردنی ئەمەریكا

ناس کورد-

ڕۆژنامە ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، چانسی سەرکەوتنی ترەمپ و بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمرێکا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت لە هەندێك بواردا نزیكن لە یەكترەوە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "نیویورک تایمز"ی ئەمریکی، جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لە بەشێکی زۆر لەو بابەتانەی کە جێگای گرنگی ئەمریکییەکانن پێش ترەمپی داوەتەوە، تەنها بابەتی ئابوری نەبێت کە تێیدا ترەمپ بەڕێژەی لە 48% متمانەی ئەمریکییەکانی بەدەست هێناوە، بایدنیش لە 47%ی بەدەستهێناوە.

 

هاوکات لەڕاپرسییەکی تۆڕی هەواڵی NBC ئەمریکی دەرکەوتووە: "لە 52٪ی ئەمریکییەکان باوەڕیان بەقسەکانی ترەمپ نییە دەربارەی باری تەندروستیی خۆی، بەرامبەر بەو ڕێژەیەش دەرکەوتووە لە 38٪ ی ئەمریکییەکان متمانەیان بە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە."

 

هەروەها لە ڕاپرسییەکی ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" دەرکەوتووە: "چانسی ترەمپ و جۆ بایدن لە ولایەتی نورس کارۆلاینا زۆر نزیکن لەیەکەوە، بەجۆرێک لەو ولایەتە بایدن لە 49%ی متمانەی ئەمریکییەکانی بەدەست هێناوە و ترەمپیش لە 48%."