گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خاڵى لاوازى ڤايرۆسى كۆرۆنا دۆزرایەوە

2020.10.20 - 19:11
خاڵى لاوازى ڤايرۆسى كۆرۆنا دۆزرایەوە

ناس کورد-

زانايان توانيان خاڵێكى لاوازى ڤايرۆسى كۆرۆنا بدۆزنەوە، ئەوەش بەپێى لێكۆڵينەوەيەك كە لە گۆڤارى زانستى "ساينس" بڵاوكراوەتەوە.

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكە كە 200 زانا و شيكەرەوەى تايبەتمەند لە 14 دامەزراوەى نێودەوڵەتى لە شەش دەوڵەتەوە بەشداربوون تێيدا، شيكردنەوە بۆ ڤايرۆسەكانى "سارس"، "مێرس" و كۆرۆناى نوێ COVID-19 كراوە.

 

ئەوەش هاتووە، توانراوە 300 پرۆتين ديارى بكرێت لە خانەكانى لەشى مرۆڤدا كە لەگەڵ پرۆتينى ڤايرۆسى كۆرۆنا كارلێك دەكەن، ئەوەش قەبارەى كاريگەرى ئەو ڤايرۆسانە لەسەر جەستەى مرۆڤ ديارى دەكەن.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها 20 هێڵيان دۆزيوەتەوە كە كارلێك لەگەڵ ڤايرۆسەكەدا دەكەن، ئەوەش واتاى ئەوەيە كە زانايان پێويستيان بە رێگەيەكە ياخود دەستوەردانێكى چارەسەرييە بۆ وەستاندنى ئەو كارلێكە، ئەوەش لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى پرۆتينى ڤايرۆسەكە لەناو جەستەدا.

 

زانايان پشتيان بە داتاى 740 هەزار توشبووى كۆرۆنا بەستووە، تەئكيديش كراوەتەوە كە ئەنجامەكان پێويستيان بە وردبوونەوەى زياترە بۆ دياريكردنى دەستوەردانى چارەسەرى بۆ ئەو ڤايرۆسانە، تەنانەت دياريكردنى ئەو كەسانەى كە پێويستە تاقيكردنەوەيان لەسەر بكرێت بەشێوەيەكى ورد.