گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار پەکەکە لەسەر ’’کوشتنی ئەفسەرەکەی ئاسایشی هەولێر’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2020.10.20 - 19:00
بۆ یەکەمجار پەکەکە لەسەر ’’کوشتنی ئەفسەرەکەی ئاسایشی هەولێر’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو هەفتە بەسەر کوژرانی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەر زێڕ و دواتر  تۆمەتبارکردنی پەکەکە بە کوشتنی ئەو بەرپرسە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە، بۆ یەکەمجار و بە فەرمی کەجەکە ئەوە ڕەتدەکاتەوە

 

لەوبارەیەوە زاگرۆس هیوا وتەبێژی کەجەکە (سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2020) لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " سەرجەم ئەو تۆمەتانەی لەبارەی کوژرانی ئەو بەرپرسەی ئاسایشی دەروازەی سەر زێڕێ پارتی داویەتە پاڵمان ڕەت دەکەینەوە و هەموو ئەو هەوڵانە بۆ ناشرینکردنی پەکەکەیە .

 

وتیشی: " گەریلاکانی هەپەگە و پەکەکە دورن لە هەر  کارێکی تیرۆریستی و ئەو تۆمەت و بوختانانە بە توندی ڕەت دەکەینەوە و خەڵکی باشوری  کوردستان  دڵنیادەکەینەوە کوژرانی ئەو بەر پرسەی ئاسایشی سەر زێڕی هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و  ئەوەی وتراوە تۆمەت و بوختانە و دورە لە ڕاستییەوە ".

 

لە بەرواری 8ی تشرینی یەکەمی 2020، غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕێ لە قەزای ئامێدی بەچەکی قەناس لەبەردەم ماڵەکەی خۆی کوژرا.

 

دواتر ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:" دوای لێکوڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە لە کوژرانی (غازی سالح ئالیخان ) دەرکەوت کە ناوبراو لەلایەن (پەکەکە)وە تیرۆر کراوە و پێشتریش چەندین جار هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردووە ".

 

هەر لە ڕونکردنەوەکەی ئاسایشی هەولێردا کارەکە بە تیرۆریستی ناوبراو داوا لە خەڵک کرا قبوڵی نەکەن.