گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەری بارانبارین تا كۆتایی مانگ دیاریی كرا

2020.10.20 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەری بارانبارین تا كۆتایی مانگ دیاریی كرا

ناس کورد-

كەشناسێكی دیار لە فڕۆكەخانەی بەسرەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەرزە پاڵەپەستۆیەك هەیە رێگرە لەهاتنی نزمە پاڵەپەستۆكان بەرەو عێراق و لەوانەشە تا كۆتایی مانگ بمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتییە (سێشەممە، 20ـى تشرينى يەكەمى 2020) لە هەژماری خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك بڵاويكردوەتەوە، ڕۆژى چوارشەممە نزمە پاڵەپەستۆيەك و يەكەم حاڵەتى ناسەقامگيرى كاريگەريەكەى لەسەر كەنارەكانى باكورى ميسر و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەڵقان و خۆرئاواى توركيا دەستپێدەكات.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، حاڵەتەكەش نزمە پاڵەپەستۆيەكە لە چينى ناوەڕاست و بۆ چەند ڕۆژێك لە ميسر جێگيردەبێت، كاريگەرى لەسەر عێراق و دورگەى عەرەبى نابێت.

 

ئەو شارەزا كەشناسييە ڕونيشيكردوەتەوە، ئەوەش بەهۆى بوونى بەرز پاڵەپەستۆيەكى بەربەست كە رێگرى لەوە دەكات ئەو نزمە پاڵەپەستۆيە بەرەو ناوچەكەمان بێت، لەوانەيە ئەو بەربەست تا كۆتايى ئەم مانگە بەردەوام بێت و ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بەرزبونەوەيەكى كەمى پلەكانى گەرما.