گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک ئەو چینانە ئاشکرا دەکات کە کەمکردنەوەى موچە دەیانگرێتەوە

2020.10.20 - 18:08
پەرلەمانتارێک ئەو چینانە ئاشکرا دەکات کە کەمکردنەوەى موچە دەیانگرێتەوە

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی  پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەى موچەی مانگەکانی داهاتوی ئەمساڵ دواناکەوێت و دەڵێت، حکومەت بڕیاری داوە تەنها موچەی ئەو فەرمانبەرانە ببڕێت کە پلەی بەڕێوەبەری گشتی یان بەرەوە سەرەوەیان هەیە.

 

ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی (20ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "فەرمانبەرانی ئاسایی حکومەت بەهیچ شێوەیەک موچەکانیان کەم ناکرێتەوە و باجی داهاتی موچەشیان بەسەردا جێبەجێ ناکریت، کەمکردنەوەی موچە تەنها پلەی بەڕێوەبەری گشتی بەرەو سەرەوە دەگرێتەوە".


وتیشی: "حکومەت بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی ناچارە لەئێستادا ئەو ڕێکارە بگرێتە بەر" و بە دوریشی زانی "حکومەت لە خەرجکردنی موچەی مانگەکانی داهاتووی ئەمساڵدا دوابکەوێت."


ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وتووە: "بڕیارە پێش کۆتایی ئەم مانگە پەرلەمان یاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند بکات، کە پێدەچێت بکەوێتە دانیشتنی هەفتەی داهاتوو".