گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەرکات خانووەکەتان ڕووخاند ئازادی دەکەین’’.. دانیشتوانی گەڕەکێکی سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد

2020.10.20 - 17:27
’’هەرکات خانووەکەتان ڕووخاند ئازادی دەکەین’’.. دانیشتوانی گەڕەکێکی سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد

ناس کورد-

بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی کەڵەکن لە شاری سلێمانی دژی ڕوخاندنی خانووەکانیان گردبوونەوە و دەڵێن، شارەوانی سلێمانی خاوەنی خانووەکە دەستگیر دەکات و دەڵێت: "هەرکات خانووەکەتان ڕووخاند ئازادی دەکەین" واتە بە خۆشیانی دەڕوخێنێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە (20ی تشرینی یەکەمی 2020)، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی کەڵەکن لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و بۆ ماوەیەکیش شەقامێکی سەرەکیان لە نزیک گەڕەکەکە داخست.

لە میانەی گردبوونەوەکەدا یەکێک لە بەشداربووان کە خانمێکە ڕایگەیاند: "شارەوانی سلێمانی بە هێزی ئەمنییەوە دێتە ئیرە و هەرکەس خاوەنی ماڵەکە بێت دەیگرێت، جا ئافرەت بێت یاخود پیاو، دوو ڕۆژ بەر لەئێستا پیاوێکی و ئافرەتێکیان دەستگیرکرد، دوێنێ ئافرەتەکە بەربوو، بەڵام پیاوەکە هەر لە زیندانە."

وتیشی: "13 ڕۆژ بەر لە ئێستا دراوسێیەکی ئێمەیان دەستگیرکرد، ئەمڕۆ کەسوکاری خانوەکەیان بۆ ڕووخاندووە ئینجا بە کەفالەت ئازاد کراوە و ئێستا ماڵەکەی لەسەر جادەیە."

یەکێکی دیکە لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکرد: "ئەوە زاڵمییە کە خانووەکانیش بە خۆمان دەڕووخێنن و ئەوکات ئازادمان دەکەن."