گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ دڵنیایی دەدات لەوەى جارێکی تر ئابوریی وڵات داناخرێت

2020.10.20 - 17:00
ترەمپ دڵنیایی دەدات لەوەى جارێکی تر ئابوریی وڵات داناخرێت

ناس کورد-
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، جارێکی تر  بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەی گشتی ناسەپێنین و کەرتە ئابورییەکانی وڵات داناخەن، ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەوڵی ڕێککەوتنە لەسەر ئەو پاکێجە داراییەی کە بڕەکەی زیاترە لە دوو تریلیۆن دۆلارە بۆ پاڵپشتی ئابوری ئەمەریکا.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دیمانەیەکی تەلەفزیونیدا لەگەڵ کەناڵی " فۆکس نیوز"ی ئەمریکی (20ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "چیدی بەهۆی کۆرۆناوە کەرتە ئابورییەکان داناخەین، لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتوێیکردنی ئەو پاکێجە داراییەم کە دیموکراتەکان پێشکەشیان کردووە بۆ پاڵپشتی ئابووری ئەمریکا کە بڕەکەی زیاترلە دوو تریلیۆن دۆلارە".


ماوەی چەند مانگێکە گفتۆگۆکانی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لە بارەی درێژکرنەوەی یاسای " گیرز" کە لەمانگی ئازاری ڕابردوودا پەسەند کراوە بەردەوامە، یاساکە دەبێتە هۆکاری پاڵپشتیکردنی ئابوری ئەمریکا لەسەردەمی قەیرانی کۆرۆنا بە تایبەتی حکومەتە خۆجییەکانی ئەو وڵاتە ، بەڵام ترەمپ تائێستا ڕازی نییە واژۆ لە سەردرێژکردنەوەی یاساکە بکات".


دیموکراتەکان دەیانەوێت پاکێجە چاکسازییە داراییەکە بەرفراوان بێت و بە بڕی زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلار بێت، بەڵام ترەمپ سورە لەسەر ئەوەی گوژمەی پاکێجەکە لەیەک تریلیۆن و 800 ملیار دۆلار زیاتر نەبێت.