ناس کورد-
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە بڕیاری ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەى بڕی هەناردەکردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى ڕۆيتەرز بڵاويكردوەتەوە، ئيحسان عەبدولجەبار، وەزيرى نەوتى عێراق (20ى تشرينى يەكەمى 20202) لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا پێشبينى کردووە "بازاڕى نەوت سەرنجڕاكێشتر بێت بۆ پڕۆژە نەوتيەكانى عێراق لە نيوەى دووەمى ساڵى داهاتوو."
دەشڵێت، چاوەڕێ دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی عێراق لە پێنج بۆ شەش ساڵی داهاتوودا بگاتە حەوت ملیار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام هێشتا هەرێمی کوردستان پابەند نییە بە بڕیاری کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان کە ئۆپێک پڵەس لەسەری ڕێککەوتووە.
دەشڵێت، بڕیارەکانی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەى بڕی بەرهەمهێنان، هەڵمەتەکانی دۆزینەوەى نەوتی دواخستووە.
پێشتريش، ئەلێكساندەر نۆڤاك، وەزيرى وزەى ڕوسى باسى لەوەكردبوو کە بازاڕى نەوت زۆر ناجێگيرە.
ئەو وەزيرە ڕوسييە پێشبينى ئەوەشى كردبوو، وەبەرهێنانى جيهانى لە كەرتى نەوتدا پاشەكشە بكات بەهۆى قەيرانى كۆرۆناوە، ئەوەش بەڕێژەى 18% بۆ 20%، ئەو ڕێژەيەش بەرزترە لە دابەزينى خواستى جيهانى لەسەر نەوت.