گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 حەلبوسی و عامری تاوتوێى یەکلاکردنەوەى بازنەکانى هەڵبژاردن دەکەن 

2020.10.20 - 15:53
 حەلبوسی و عامری تاوتوێى یەکلاکردنەوەى بازنەکانى هەڵبژاردن دەکەن 

ناس کورد-

سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح کۆبوونەوە وهەردوولایان تاوتوێی چۆنێتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق و ئەو  هه‌نگاوانەیان کرد کە دەبنە مایەی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتوو.

 

لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی ڕۆژنامەوانی سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە دراوە (20ی تشرینی یەکەمی 2020) ، "لە دیدارێکی نێوان محه‌مه‌د حه‌لبوسی وهادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، تاوتوێی دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منی و ئابورییه‌كانی عێراق كراوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەردوولایان باسیان له‌ڕۆڵی یاسادانان وچاودێری پەرلەمان کردووە له‌قۆناغی داهاتوودا وچۆنێتی ڕاماڵینی ئەو ئاستەنگیانەی کەدووچاری وڵات بونه‌ته‌وه‌".

 

بەگوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوەکە، سەرۆکی پەرلەمان وهادی عامری، گفتوگۆی چڕوپڕیان لەبارەی چۆنێتی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هەڵبژاردنەکانیان کردووە بەگوێرەی یاسا نوێیەکە وپەسەندکردنی یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق.