گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى خۆى بۆ پێشانگایەکى’جیاوازى’ نێودەوڵەتى ئامادە دەکات..وردەکاریی بخوێنەرەوە

2020.10.20 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى خۆى بۆ پێشانگایەکى’جیاوازى’ نێودەوڵەتى ئامادە دەکات..وردەکاریی بخوێنەرەوە

ناس کورد-

بڕیارە مانگى داهاتوو دووەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى کتێب لە سلێمانى بکرێتەوە و ماوەى 10 رۆژ بەردەوام بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شەوقى عومەر بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى کۆمپانیاى ئەتڵەس کە پێشانگاکە ڕێکدەخات بە ناس کوردى راگەیاند، پێشانگاکە لە رۆژى 18ى مانگى داهاتوو دەستپێدەکات و ماوەى 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

لەهۆڵى پێشانگاکەدا کە لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە دەکرێتەوە، 400 ژور ئامادەکراون تا ناوەندەکانى بڵاوکردنەوە بتوانن کتێبەکانیان تێدا نمایش بکەن بۆ میوانەکان.

 

بەوتەى شەوقى عومەر، 85-90%ى ژورەکان پڕبوونەتەوە، بەڵام هێشتا بەتەواوى ژمارەى ئەو ناوەندانە دیار نییە کە بەشداردەبن لە پێشانگاکەدا.

 

لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینیکرد، پێشانگاکە خەڵکێکى زۆر بەلاى خۆیدا کێش بکات، بەو پێیەى ئەمساڵ بەهۆى کۆرۆنا و قەیرانى داراییەوە سلێمانى و سنورەکە بەگشتى چالاکییەکى بەرفراوانى لەو شێوەیەى بەخۆوە نەبینیوە.

 

لەبارەى ناوەندە بیانییەکانەوە، شەوقى عومەر باسى لەوە کرد، ژمارەیەکى زۆر ئامادەن بەشدارى بکەن، بەڵام ئەوە دەکەوێتە سەر کارئاسانى وڵاتانى دیکە بۆ ناوەندەکانى بڵاوکردنەوەیان بەهۆى کۆرۆناوە، بەڵام بەگشتى زیاتر لە نیوەى ناوەندەکانى بەشدار لە پێشانگاکە بیانین.

 

جەختیشیکردەوە، بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە، پێشانگاکەى ئەمساڵ جیاواز دەبێت و بەرێنمایی خۆپارێزى و تەندروستى بەڕێوەدەچێت لەژێر چاودێرى پارێزگار و تەندروستى سلێمانیدا.