گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی داوای لە کۆمەڵ کردووە بەشداری حکومەت بکات؟

2019.05.06 - 11:16
پارتی داوای لە کۆمەڵ کردووە بەشداری حکومەت بکات؟
ناس کورد- ڕێککەوتنەکانی پێکهێنانی کابینەى نۆیەمی حکومەتى هەرێم لەنێوان پارتی و یەکێتى و گۆڕان دوای 217 ڕۆژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان واژۆکران. بەڕواڵەت، جیاواز لەو سێ لایەنە، چەند لایەنێکیش ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە، ئەوەى تائێستا بڕیاری کۆتایی و یەکلاکەرەوە دیار نییە، کۆمەڵی ئیسلامییە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە پارتی بانگهێشتى کۆمەڵی کردووە یان کۆمەڵ خۆی ڕاڕایە؟ دوێنێ (5ی ئایاری 2019) وتەبێژی پارتی لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا لەگەڵ شۆڕش حاجی، وتەبێژی گۆڕان ڕایگەیاند، بە فەرمی داوایان لە کۆمەڵی ئیسلامی کردووە بەشداری حکومەت بکات و وتەبێژەکەى گۆڕانیش وتی، بە پارتییان وتووە باشتروایە کۆمەڵ لە حکومەتتدا بەشداربێت. بەپێی ئەو زانیارییانەى کە ناس کورد لە چەند سەرچاوەیەکى ناو کۆمەڵەوە زانیویەتى، پارتی زۆر بە ساردی بانگهێشتى کۆمەڵی کردووە بۆ بەشداری لە حکومەت و بە فەرمی داوای لەو حزبە نەکردووە. بەرپرسێکى باڵای کۆمەڵ بە ناس کورد-ی وت، پارتی بە بیانوی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان جارێکى سەردانی کردوون و ئاماژەیان بە پێکهێنانی حکومەت کردووە بەڵام زۆر ڕوون نەبوون بۆیە ئەوانیش هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوە. ئەو وتیشى، دواتر کۆمەڵ سەردانی پارتی کردووەتەوە و چاوەڕێ بوون پارتی بە فەرمی داوا لە کۆمەڵ بکات بەشداری حکومەت بکات، بەڵام ئەوە دواین پەیوەندی هەردوولا بووە و پارتی بە هیچ شێوەیەک بە فەرمی بانهێشتى کۆمەڵی نەکردووە. 52129999_1210001935819498_8200464062790762496_n.jpg?_nc_cat=109&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=33b1617d91bf78f8f616128122e94e4d&oe=5D6B0EB7 بەرپرسێکى دیکەى کۆمەڵ کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ناس کوردی وت، پارتی لە ڕێگەى ئەندامێکى سەرکردایەتییەوە و جارێکیش بە تەلەفۆن داوای لە کۆمەڵ کردووە بەشداری حکومەت بکات بەڵام ئەوە ڕێگە ڕاستەکە نییە و هەتاوەکو پارتی بە فەرمی داوایان لێ نەکات، بەشداری ناکەن. پێدەچێت داوا سەرزارەکییەک و نافەرمییەکەى پارتی تەنها بۆ ڕای گشتیی و قایلکردنی بزوتنەوەى گۆڕان بووبێت و ئەو حزبە پێی خۆش نەبێت کۆمەڵ بەشداری حکومەت بکات. کۆمەڵی ئیسلامی لە سەرەتای دانوستانەکانى پێکهێنانی حکومەت و تائێستاش خواستى بەشداریکردنی لە حکومەت نەشاردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە چەند سەرچاوەیەکى ناو کۆمەڵ دەستى ناس کورد کەوتووە، ئەو حزبە هێشتا چاوەڕێی "مەرحابەیەکى گەرمی" پارتییە و چاوەڕێی سەردانی ئەو حزبەیە. هەرچەندە چانسی بەشداری کۆمەڵ تاڕادەیەکی زۆر کەمبووەتەوە دوای لێدوانەکەى ڕۆژی 22ی نیسانی 2019 عه‌لی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە سلێمانی کە ڕایگەیاندبوو، "كابینه‌ی نوێ به‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نازانم كۆمه‌ڵ تێیدا به‌شداربێت و به‌ بۆچوونی تایبه‌تی خۆم به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له‌ حكومه‌ت خێری تێدانه‌ماوه‌ و پێم باشه‌ به‌شداریی نەکەین چونكه‌ چێشتی فره‌ خۆش له‌ به‌ره‌وه‌ دیاره‌". https://www.youtube.com/watch?time_continue=2&v=TA1xA-NcGCE