گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوى دادوەرەکە و ژمارەى تەلەفۆنەکەى..ڕێوشوێنى نوێ بۆ پاراستنى کارمەندانى تەندروستى 

2020.10.20 - 15:36
ناوى دادوەرەکە و ژمارەى تەلەفۆنەکەى..ڕێوشوێنى نوێ بۆ پاراستنى کارمەندانى تەندروستى 

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی ژیانی کارمەندانی تەندروستی لەدەستدرێژیکردنە سەریان لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان، ئەنجومەنی باڵای دادەوەری بڕیاریداوە لەهەردادگایەکی تێهەڵچونەوە دادەوەرێکی تایبەت بە سکاڵاکانی کارمەندانی سوپای سپی پۆش تەرخان بکات.

 

لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (20ی تشرینی یەکەمی 2020)، "لەسەر داوای حەسەن تەمیمی، وەزارەتی تەندروستی عێراق و بەمەبەستی پاراستنی ژیانی کارمەندانی تەندروستی لە دەستدرێژکردنە سەریان لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان، ئەنجومەنی باڵای دادەوەری بڕیاریداوە لەهەر دادگایەکی تێهەڵچوونەوە دادەوەرێکی تایبەت بەسکاڵاکانی کارمەندانی سوپای سپی پۆش تەرخان بکات".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەنجومەنی باڵای دادەوەری عێراق بە نوسراوێک جەختی لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوە  کردووە کە دەبێت بەزوترین کات ناوی دادوەرەکان و ژمارەی تەلەفونەکانیان بە نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی فەرمانگەکانی تەندروستی پارێزگاکان بکرێت".