گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارى دواکەوتنى سەرژمێرى ئاشکراکرا

2020.10.20 - 15:13
هۆکارى دواکەوتنى سەرژمێرى ئاشکراکرا

ناس کورد-

وەزیری پلاندانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی  ئابوری، سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق دواخراوە بۆ ساڵی داهاتوو.

 

خالید بەتال، وەزیری پلاندانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند (20ى تشرینی یەکەمی  2020)، " بەهۆی ئەو بارودۆخە ناڵەبارەی کە لەئێستادا جیهان وعێراق پێیدا گوزەر دەکات پێویست بەوە دەکات هەمووان هەوڵەکانیان یەک بخەن لەپێناو ڕاماڵینی ئاستەنگییەکان و کەمکردنەوەی لێکەوتەی ئەو دوو قەیرانە بۆ سەر کۆمەڵگای عێراق".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری پلاندان ڕوونیکردووەتەوە، "ڕۆڵی ئامار و داتا لەم دۆخەدا زۆر گرنگە، چونکە دەتوانین لە ڕێگەیانەوە ڕوبەڕوی خێرای قەیران و کێشەکان ببینەوە لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و ئابوری، داتا ڕاستەقینەکان دادپەروەری کۆمەڵایەتی فەراهەم دەکەن و ئابوری وڵاتیش دەخەنەوە سەر ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی".

 

وەزیری پلاندانی عێراق ئەوەشی وتووە، " بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو قەیرانە ئابووری وداراییەی کە لە ئێستادا دووچاری عێراق بووەتەوە ناچاری کردووین پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق دوابخەین بۆ ساڵی ئایندە".