گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مینحەى ملیۆن و نیوێک دینار دەدرێتە هەزاران خێزان

2020.10.20 - 13:25
مینحەى ملیۆن و نیوێک دینار دەدرێتە هەزاران خێزان

ناس کورد-

 

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار خێزان ملیۆن و نیوێک دیناریان وەکو مینحە پێدەدرێت و پێنج کەمپى ئاوارەکانیش بەم نزیکانە دادەخرێن.

 

کەریم نورى بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند (20ى تشرینى یەکەمى 2020)، لە ئێستادا نزیکەى پێنج هەزار خێزان پێدانى ئەو مینحەیە دەیانگرێتەوە، کە تایبەتە بەو ئاوارانەى گەڕاونەتەوە شوێنەکانیان.

 

وتیشى بەپێی فەرمانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران، لەماوەیەکى نزیکدا پێنج کەمپى ئاوارەکان لە بەغدا و دیالە دادەخرێن.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، لە ئێستادا 291 هەزار و 55 ئاوارە کە بەسەر 59 هەزار و 316 خێزاندا دابەشبوون لە 47 کەمپ نیشتەجێن، کە زۆربەیان لە دهۆک و موسڵ و هەولێرن.  

 

پێشتر جاسم عەتیە بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاندبوو، وەزیرى کۆچ و کۆچبەران پلانى هەیە بۆ پێشکەشکردنى پاڵپشتى تایبەت بە ئاوارەکان، کە پێشکەشکردنى کۆمەکى راستەوخۆى تێدایە بۆ خێزانانەى کە کەمپەکان جێدەهێڵن، ئەوەش بەمەبەستى هاندانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.  

  

باسى لەوەشکردبوو، ئامانج لەو هەنگاوە خێراکردنى پڕۆسەى گەڕانەوەى ئاوارەکانە، کە کەمبوونەوەى بەخۆوە بینیوە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو، بەهۆى کێشەى ئەمنى و کۆمەڵایەتى کە روبەڕووى بەشێک لەو خێزانانە بووەتەوە لەو ناوچانەى لێی نیشتەجێن.