گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراقییەک بووە وەزیر لە بەلجیکا و بڕیاریدا پەنابەران دیپۆرت بکاتەوە

2020.10.20 - 12:58
عێراقییەک بووە وەزیر لە بەلجیکا و بڕیاریدا پەنابەران دیپۆرت بکاتەوە

ناس کورد-

دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا وەک وەزیری کۆچی وڵاتی بەلجیکا دەست نیشانکرا کەبەڕەگەز عێراقیشە، وەزیرە نوێیەکە لەئێستادا بەڵێنی داوە کاری لەپێشینەی ئەو دیپۆڕتکردنەوەی کۆچبەرە عێراقییەکان بێت بۆ وڵاتی خۆیان.

 

 

بەگوێرەی ماڵپەڕەی" DW"ى ئەڵمانی (20ی تشرینی یەکەمی 2020) سامی مەهدی تەمەن پەنجا ساڵ کەبەڕەگەز خەڵکی عێراقە، توانیویەتی ببێت بەیەکێک لەئەندامانی ئەو حکومەتە نوێیەی کە لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لەوڵاتی بەلجیکا پێکهێنراوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "سامی لەحکومەتە نوێیەکەی ئەو وڵاتە وەک وەزیری کۆچ لەسەر لیستی پارتی ڕاستڕەوی مامناوەندی بەلجیکا دیاریکراوە، سامی کوڕی کۆچبەرێکی عێراقییە کە لەحەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بۆئەو وڵاتە کۆچی کردووە و نیشتەجێ بووە".

 

بەگوێرەی ماڵپەڕە ئەڵمانییەکە، سامی نازناوی خۆی ناوە (ئۆباما) وهەوڵ دەدات بەهەمان شێوە وکاریزمای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا مامەڵە بکات، لەیەکەم وتاری وەرگرتنی پۆستەکەیدا بەڵێندا کاری لەپێشینەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرە عێراقییىەکان بێت بۆ وڵاتی خویان، کە ئەوەش وایکرد حکومەتی عێراق نیگەران بکات و بەشێوەیەکی فەرمی ئەو کارە سەرکۆنە بکات".

 

بەگوێرەی داتا نافەرمییەکان لەئێستادا زیاترلە 120 هەزار کۆچبەری عێراقی لەوڵاتی بەلجیکادا بوونیان هەیە کە تائێستا کەیسەکانیان یەکلایی نەبووەتەوە، وەزیرە نوێیەکەش بەڵێنیداوە لە ماوەیەکی نزیکدا لە 18%ی ئەو ژمارەیە دیپۆڕتی عێراق بکاتەوە.