گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسعود بارزانی دوو دیبلۆماتکاری ئەمەریکی و بەریتانی تاوانبار دەکات

2020.10.20 - 12:42
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی دوو دیبلۆماتکاری ئەمەریکی و بەریتانی تاوانبار دەکات

ناس كورد-

مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەساڵرۆژى شەڕى پردێدا ڕوونکردنەوە لەبارەى دوو دیبلۆماتکارى ئەمەریکى و بەریتانى دەدات و تاوانباریان دەکات بەوەى کە ڕۆڵى خراپیان هەبووە لەبەرامبەر کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا رایگەیاند (20ى تشرینى یەکەمى 2020)، "لەدوای ئەوەی کە (7ى حوزەیرانی 2017) بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم درا، فرانک بەیکەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە سەرەتاکاندا بەرامبەر ئەو بابەتە کراوە بوو و باسی هاوئاهەنگی و هاوکاریی وڵاتەکەی و کوردستانی دەکرد لە قۆناخەکانی داهاتوودا، بەڵام لە کۆتاییەکاندا ئەو رۆڵێکی زۆر خراپی لە دژی کوردستان گێڕا و ئاگاداری زۆر فیتنەگێڕی و پیلانگێڕیی و نهێنییەکان بوو لە دژی کوردستان و دەستیشی تێدابوو".

 

بارزانى کە بەمدواییە کتێبێکى بەناوى (بۆ مێژوو) لەبارەى روداو و لێکەوتەکانى ئەنجامدانى ڕیفراندۆمى سەربەخۆیى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى کتێبەکەدا رونیدەکاتەوە "دۆگلاس سلێمانی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رۆڵی زۆر خراپی گێڕا، هەم لە هاندانی نەیارانی کوردستان و هەمیش لە پێدانی راپۆرت و زانیاریی هەڵە لەبارەی کوردستان بە واشنتن".