گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارى بێبەشبوونى هاوڵاتیانى هەرێم لە قەرز و پێشینەى بانکە عێراقییەکان ئاشکراکرا

2020.10.20 - 12:28
هۆکارى بێبەشبوونى هاوڵاتیانى هەرێم لە قەرز و پێشینەى بانکە عێراقییەکان ئاشکراکرا

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لەهەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ کردنەوەى لقى بانکەکانى رەشید و رافیدەین لە هەرێمى کوردستان، تا هاوڵاتییان سودمەندبن لەو قەرز و پێشینانەى ئەو بانکانە رایدەگەیەنن.

 

ئەحمەدى حاجى رەشید بە ناس کوردى راگەیاند (20ى تشرینى یەکەمى 2020) "ماوەى ساڵ و نیوێکە هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ کردنەوەى لقى ئەو بانکانە لەهەرێم، تا ئێستاش بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان".

 

وتیشى "ئێستا گەیشتوون بەوەى هۆکارەکان چین و کێ هۆکارە کە ناکرێتەوە"، بەبێ ئەوەى وردەکاریی لەو بارەیەوە بخاتەڕوو.

 

بەهۆى نەبوونى لقى ئەو بانکانەوە، هاوڵاتیانى هەرێم لەو قەرز و پێشینانە بێبەشبوون کە ئەو بانکانە رایدەگەیەنن بۆ پێدانیان بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان.

 

ساڵانێکى زۆرە هەوڵدەدەرێت بۆ کردنەوەى لقى ئەو بانکانە لە شارەکانى هەرێم، بەڵام هەوڵەکان بەئەنجام نەگەیشتوون.