ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، پێشنیازی یاسای هێما نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان رادەستى پەرلەمان کراوە، دواى پەسەندکردنى هەر کەسێک سوکایەتى بەو هێمایانە بکات سزا دەدرێت و ئیجرائاتى لەگەڵدا دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەهمەن کاکە عەبدوڵا بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاندووە (20ى تشرینى یەکەمى 2020) "ئه‌مه یاسایه‌ك نییه ئه‌سه‌ری ڕه‌جعی هه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌ڕابردوو قسه‌یان كردووه به‌ڵام كه بوو به‌یاسا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
وتیشى " موڵكی ئێمه نییه به‌ته‌نها هه‌ركه‌س پێی ڕازی نه‌بێت واته ڕازیه به‌وه‌ی كه‌سوكایه‌تی بهپیرۆزییهكانی نیشتمانی بكات، باوه‌ڕناكه‌م هیچ حیزبێك هه‌بێت پێی خۆش بێت كه‌سوكایه‌تی به‌ئاڵای كوردستان بكرێت".
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەى سزاکانەوە رونیکردەوە "ئه‌مه دواتر ئه‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه یاسایین لهلیژنهیی یاسایی، سزاكان به‌و شێوه‌یه دیاری ده‌كرێن ئیتر چه‌ند زۆره و چه‌ند كه‌مه ئه‌و كاته دیاری ده‌كرێت".
به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵا جه‌ختیكرده‌وه "هه‌ركه‌س له‌هه‌ر پله و پۆستێكدا بێت و سوكایه‌تی به‌و پیرۆزیه نیشتیمانیانه بكات به‌دڵنیاییه‌وه یاساكه ده‌یگرێته‌وه".
لەبارەى ئەو رەخنانەى لە پڕۆژەکە دەگیرێت، بەهەمەن کاکە عەبدوڵا دەڵێت "ئه‌وانه‌ى ئەوە بهبهرتهسكردنهوهی ئازادی ده‌زانن له بنه‌ڕه‌تدا لێی تێنه‌گه‌یشتوون و ناشزانن ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ش چیه ! ئه‌وه‌نده‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه كهشهڕهجنێو له فه‌یسبوكدا هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی به‌لاوه گرنگ نییه شته پیرۆزیه‌كان پارێزراوبن له‌م وڵاته".
بەگوێرەى پڕۆژەکە هەر کەسێک سوکایەتى بە هێما نەتەوەییەکان بکات بەپێی ماددەى 226ى یاساى سزادانى عێراقى سزا دەدرێت.
لەمادەکەدا سزاى زیندانى دانراوە بۆ هەر کەسێک کە بێڕێزى بکات بە دامەزراوە فەرمییەکان، بەجۆرێک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان سزاى ماددى دەدرێت.
لە پڕۆژەکەدا رەمزەکان بەشێوەیەکى گشتى دیاریکراون کە پێکهاتوون لە، ئاڵا و سرودى نیشتیمانى و پێشمەرگە، رابەرە مێژویی و رزگاریخوازەکان.